بە تۆمەتى فێڵكردن سەرمايەدارێكى توركيا لە نەمسا دەستگير دەكرێت تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى دادى ئەمريكا بڵاويكردەوە، لەسەر داواى ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا بە تۆمەتى سپيكردنەوە پارە و گەندەڵى و فێڵكردن، پياوێكى كارى توركى لە نەمسا دەستگيركرا، داوا دەكرێت بگەڕێندرێتەوە ئەمريكا بۆ دادگايكردن.

ئەمرۆ سێشەممە(٢٢)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (حوڕە)ى ئەمريكى بڵاويكردەوە، وەزارەتى دادى ئەمريكا لە بەياننامەيەكدا رايگەياند، "رۆژى (١٩)ى حوزەيران سيجين باران كۆركمازى سەرمایەدارى توركى لە نەمسا، بە تۆمەتى سپيكردنەوەى پارە و (١٠) تاوانى دیکە، وەک فێڵكردنى ئەليكترۆنى و دروستكردنى بەربەست لەبەردەم رێكارى فەرمى، دەستگيركرا".

لەبەشێكى ترى هەواڵەكە هاتووە، "كۆركماز (١٣٣) مليۆن دۆلارى لە رێگەى ژمارە بانكيیەكان لە توركيا و لۆكسمبۆرگ سپى كردۆتەوە، هەروەها لەگەڵ جاكوب كينگستۆن و ئيشعياء كينگستۆن و ليفۆن تيرميندزيان پيلانيان هەبووە، بۆ فێڵكردن لە وەزارەتى گەنجينەى ئەمريكا، لە رێگەى داواكردنى زياتر لەیەک  مليار دۆلار، لە شێوەى بيمەى باجى هاوردەكردن بۆ بەرژەوەندى كۆمپانياى واشاكى، كە بارەگاكەى لە بليموسە لە ويلايەتى يوتاى ئەمريكا".

ئەو پياوە توركە لەگەڵ ئەو سێ كەسەى تر هەوڵيان داوە دەستبگرن بەسەر كۆمپانياى فرۆكەوانى بوارجيتى توركيا و هوتێلێك لە توركيا و هوتێلێك سويسرا و  شوقەيەك لە گەروى بوسفۆڕ لە ئيستەمبۆڵ. 

وەزارەتى دادى ئەمريكا ئاماژە بەوەشدەکات، "كاردەكات بۆ گواستنەوەى كۆركماز لە نەمساوە بۆ ئەمريكا، بۆ ئەوەى لەبەردەم دادگاى ئەمريكا لە ويلايەتى يوتا ئامادە بێت، لە حاڵەتى ساغبوونەوەى تۆمەتەكان بەسەریدا، سزاکەى دەگاتە (٢٠) ساڵ زيندانى بە تاوانى سپيكردنەوەى پارە و تاوانى فێڵكردنى ئەليكترۆنى و پێنج ساڵ بە تاوانى دروستكردنى بەربەست لەبەردەم رێكارەكان".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین