تره‌مپ بلۆك كرا  سه‌در و خه‌زعه‌لى ماون عێراق ناوچەکە و جیهان

 

نوچه‌نێت

له‌ عێراق هه‌ڵمه‌تى بلۆككردنى هه‌ژمارى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و قه‌یس خه‌زعه‌لى سه‌رۆكى میلیشیاكانى ئه‌هلى حه‌ق و چه‌ندان به‌رپرسى ترى شیعه‌ له‌ تویته‌ر ده‌ستپێكردووه‌ و چالاكوانان ده‌ڵێن ده‌بێت هاوشێوه‌ى تره‌مپ  ئه‌مانه‌يش بلۆك بكرێن.

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ هه‌ڵمه‌تێكى ریپۆرتكردنى ئه‌كاونتى موقته‌دا سه‌در و قه‌یس خه‌زعه‌لى و چه‌ندان به‌رپرسى ترى شیعه‌ ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن چالاكوانانى عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

چالاكوانان ده‌ڵێن، "ئه‌و سه‌ركردانه‌ خه‌ڵكى بێتاوان ده‌كوژن و ده‌بێت رێگه‌نه‌درێت په‌یامه‌كانیان له‌ تویته‌ر بڵاوبكرێنه‌وه‌".

هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ پێویستى به‌وه‌ هه‌یه‌ پێنج هه‌زار كه‌س رازى بێت و ریپۆرتى ئه‌و به‌رپرسانه‌‌ بكات و تا ئێستا دوو هه‌زار و 700 كه‌س ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بلۆككردنى ئه‌وان داوه‌.

چالاكوانان داوا ده‌كه‌ن هه‌ژمارى سه‌ركرده‌كانى شیعه‌
له‌ تویته‌ر بسڕێنه‌وه‌

چالاكوانان له‌ راگه‌یه‌نراوێك ده‌ڵێ، "له‌و كاته‌‌ى رێگه‌ به‌ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا نه‌دراوه‌ تویته‌ر و فه‌یسبوك به‌كاربهێنێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشیكاریى سیاسه‌تى ئه‌وانى كردووه‌، هێشتا خه‌زعه‌لى و سه‌در و چه‌ندان سه‌ركرده‌ى میلیشیاى سه‌ربه‌ ئێران ئه‌و تۆڕانه‌ به‌كارده‌هێنن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ چالاكوانان ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ى سیاسه‌تى فه‌یسبووك و تویته‌ر".

پێشتریش ئاشكرا بوو كه‌ فه‌یسبووك و تویته‌ر هه‌ژمارى كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندى حه‌شدى شه‌عبى بلۆك كردبوو به‌ تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى بره‌و به‌ توندوتیژى و تیرۆر ده‌ده‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین