رۆحانی: ئەگەر دەسەڵات بە نوێنەرەکەمان بدەین ئەمڕۆ گەمارۆکان هەڵدەوەشێنەوە ئێران

نوچەنێت:

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە میانەی لێدوانێکدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران گوتی: ئەمریکامان ناچار کرد گفتوگۆ بکات و ئەگەر هەندێ کەس بیانەوێت دەتوانین هەر ئەمڕۆ گەمارۆکان هەڵبوەشێنینەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "رادیۆ زەمانە" بڵاوی کردەوە، حەسەن رۆحانی بەیانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی وەزیران گوتی، ئەگەر دەسەڵات بە عەراقچی (دیپلۆماتکاری باڵای ئێران لە گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤیێنا)بدەین، هەر ئەمڕۆ دەڕوات و کۆتایی بە گەمارۆکان دێنێت. خەڵک ئێستا تا رادەیەک دڵخۆشن و نامانەوێت ئەو دڵخۆشییە لە ناو بچێت". 

رۆحانی لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: "نازانم ڕێککەوتنی ئەتۆمی چ ئازارێکی بۆ هەندێ کەس هەبووە کە ئەوەندە دژایەتی دەکەن، ئایا ئێمە چاوەڕوانی رێککەوتنی ئەتۆمی ماینەوە؟ ئێمە وڵاتمان بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆماندا بە بێ نەوت بەڕێوە برد، هیچ کەس دەستخۆشی لێ نەکردین". 

هەروەها ئەمڕۆ سەید ئیبراهیم رەئیسی و حەسەن رۆحانی بۆ دووەم جار دوای هەڵبژاردنەکان، لە نووسینگەی سەرۆک کۆمارییدا، پێکەوە دیداریان کرد. 

رەئیسی دوای هەڵبژاردنەکان گوتبووی، ئەو تیمەی بۆ وەزارەتی دەرەوە دەستنیشانم کردووە، سەرقاڵی لێکدانەوەی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانن کە لە ڤیێنا بەڕێوە دەچن. 

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین