توركيا مەترسى لە نزيكبوونەوەى نێوان يۆنان و ئەمريكا هەيە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوار شەممە (٢٣)ى حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئەحوال)ى توركى بڵاويكردەوە، دوێنێ سێشەممە ليژنەى دەرەوەى ئەنجومەنى پيرانى ئەمريكا ڕەزامەندى لەسەر پڕۆژەياساى پێشكەشكردنى مەشق و پێداويستيیە سەربازييەكان بە يۆنان دەڕبڕى.
ئەو پڕۆژە ياسايەى، كە ڕەزامەندى لەسەر دراوە بە ناونيشانى، "(ياساى بەرگرى و هاوبەشى پەرلەمانى نێوان ئەمريكا و يۆنان بۆ ساڵى ٢٠٢١) لايەن پۆپ مينينديزى سيناتۆرى ديموكراتەكان و سەرۆكى ليژنەى ياسايى و ماركۆ رۆبيۆى سینتاتۆرى كۆمارى لە نۆى حوزەيرانى ئەمساڵ پێشكەشيان كرد".
ئەو پڕۆژەیاسایە ڕێگە بەوە دەدات، پێداويستى سەربازیى ئەمريكى بە يۆنان بدرێت، هەروەها داواشى كردووە هاوبەشى نێوان يۆنان و قوبرس و ئيسرائيل و ئەمريكا بەهێزتر بكرێت.
هەر لەو پڕۆژە ياسايەدا هاتووە، داوا دەکرێ بەخێرايى فڕۆكەى (ئێف ٣٥) و پێداويستى بەرگرى تر ڕادەستى يۆنان بكرێت".
هەروەها داوا لە وەزيرى بەرگرى كراوە بەڕەزامەندى وەزيرى دەرەوە راپۆڕتێك سەبارەت بە پێداويستييە بەرگرييەكانى ئەسينا و چۆنيەتى هەوڵەكانى ئەمريكا بۆ دابينكردنى پێداويستيیە بەرگرييەكان بۆ يۆنان پێشكەش بە كۆنگرێس بكات.
لە پڕۆژەياسايەکەشدا هاتووە، ساڵانە بۆ مەشقپێکردنى سەربازانى يۆنان لە (٢٠٢٢ تا ٢٠٢٦) یەک مليۆن دۆلار دابين بكرێت.
بەشێكى ترى ئەو پڕۆژە ئاماژە بەوە دەکات، پێويستە ئەمريكا قەرزى ڕاستەوخۆ بە يۆنان بدات بۆ كڕينى چەک و پێویستى سەربازى و دروستکردنى باڵەخانە بۆ گەشەپێدانى زياترى هێزەکانى.
هەماهەنگى نێوان ئەمەریکا و يۆنان و پێدانى فڕۆكەى (ئێف٣٥) بە يۆنان، نیگەرانی و مەترسيەكانى تورکیا زياتر بكات، بەتايبەت ئەسينا لەڕووى فڕۆكەى سەربازييەوە لە پێش توركياوە دەبێت.
هەماهەنگى سەربازیى ئەمريكا و يۆنان، پەيامێكى نوێى فشارە لە لايەن واشنتۆن بۆ رووبەڕووبوونەوەى سياسەتەكانى ئەنقەرە، بەهۆى كڕينى سيستەمى (ئێس٤٠٠)ى رووسى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment