داهاتى نه‌وتى عێراق بۆ پێنج ملیار دۆلار به‌رزبووته‌وه‌ کوردستان- عێراق


نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند، له‌ مانگى رابردوو "كانوونى دووه‌م" بڕى 88 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ و به‌ داهاتى چوار ملیار و 739 ملیۆن دۆلار.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى شوبات وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق داهات و بڕى نه‌وتى مانگى رابردووى "كانوونى دووه‌م" بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و داتاكانى له‌ كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى وه‌رگرتووه‌.

له‌ مانگى رابردوو عێراق بڕى 88 ملیۆن و 922 هه‌زار و 697 به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌.

نه‌وتى مانگى رابردووى عێراق:

بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو: 88 ملیۆن  و 922 هه‌زار به‌رمیل
كۆى داهات: 4 ملیار و 739 ملیۆن دۆلار
نرخى به‌رمیلێك نه‌وتى فرۆشراو:  53 دۆلار
تێكڕاى رۆژانه‌ى هه‌نارده‌: دوو ملیۆن  و 686 هه‌زار به‌رمیل

داهاته‌كه‌یشى چوار ملیار و739 ملیۆن و 82 هه‌زار دۆلار بووه‌.

وه‌ك تێبینى ده‌كرێت داهاته‌كه‌ى له‌ پێنج ملیار نزیكبووه‌ته‌وه‌ و كه‌ له‌ مانگه‌كانى پێشتر نه‌ده‌گه‌یشت به‌ چوار ملیار.

تێكڕاى نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 53 دۆلار و 29 سه‌نت بووه‌ و به‌ تێكڕاى ناردنى رۆژانه‌ى دوو ملیۆن و 686 هه‌زار به‌رمیل.

كاتێك نرخى نه‌وت به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌ دابه‌زى زیانێكى گه‌وره‌ به‌ر عێراق كه‌وت، چونكه‌ ئه‌م وڵاته‌ به‌رێژه‌ى 95% داهاته‌كه‌ى پشت به‌ نه‌وت ده‌به‌ستێ.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین