سەرۆکى ڤەنزوێلا و ئێران گفتوگۆ دەربارەى خەباتى هاوبەش دەکەن ئێران

نوچەنێت:

نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تویتەر رایگەیاند، لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکى کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامداوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "مێهر" بڵاوی کردەوە، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لە تویتەردا ڕایگەیاند، پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئیبراهیم رەئیسییەوە کردووە. 

مادۆرۆ گوتیشى، ئێمە رێککەوتین پەرە بە پەیوەندییە برایانە و هاوکارییەکانی نێوانمان بدەین، بە مەبەستی پێشخستنی خەباتی هاوبەش لە دژی شەڕئەنگێزی وڵاتانی ئیمپریالیست بەرامبەر وڵاتەکەمان". 

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە کاتێکدایە، کە سەرۆکی ڤەنزوێلا، پێشتریش بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تویتەر، پیرۆزبایی لە رەئیسی کردبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین