قه‌رزى عێراق ده‌گاته‌ 144 ترلیۆن دینار کوردستان- عێراق


 

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراقى ئاشكراى كردووه‌ ئێستا عێراق 100 ترلیۆن دینار قه‌رزاره‌ و  چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ كۆتایى ئه‌مساڵیش قه‌باره‌ى ئه‌و قه‌رزه‌ بگاته‌ 144 ترلیۆن دینار.

رۆژنامه‌ مه‌دا له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ خێرا زیادبوونى قه‌باره‌ى قه‌رزى گشتى عێراق ده‌كات و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئابووریناسان هۆشداریى له‌م كاره‌ ده‌ده‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ساڵى 2020 راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ قه‌رزى عێراق له‌م ساڵه‌دا گه‌یشتووه‌ته‌ 100 ترلیۆن دینار و 66 ترلیۆن قه‌رزى ناوخۆیه‌ و 34 ترلیۆن قه‌رزى ده‌ره‌كییه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق پێشبینى ده‌كات له‌ كۆتایى ئه‌مساڵ قه‌رزه‌كه‌ بگات به‌ 144 ترلیۆن دینار.

نه‌بیل مه‌رسوومى كه‌ ئابووریناسێكى عێراقییه‌ سه‌رسامى خۆى له‌ هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى عێراق ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێ، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و قه‌رزه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌چى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق دانوستاندنى رژد له‌گه‌ڵ سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى قه‌رزێكى تر".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین