ئەندامێکی سوپای ئەمریکا بە تاوانی درکاندنی نهێنییەکانی کوشتنی قاسم سلێمانی سزا دەدرێت ئێران

نوچەنێت:

هاووڵاتییەکی ئەمریکا بە تاوانی رادەستکردنی زانیارییە نهێنییەکانی ئەو وڵاتە بە لایەنێکی بیانی، حوکمی ٢٣ ساڵ زیندانی بەسەردا دەسەپێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، جۆن دێمێرز، یاریدەدەری دادوەری بەشی ئاسایشی نیشتمانیی وەزارەتی دادی ئەمریکا گوتوویەتی، سزادانی "مریەم تاها تامپسۆن" دەرخەری ئەوەیە تاوانێکی جددی ئەنجام داوە، واتە درووستکردنی مەترسی بۆ سەر سەرچاوە مرۆییەکان و هێزی سەربازیی ئەمریکا. 

تامپسۆن ٦٢ ساڵ تەمەن، لەدایکبووی شاری راچستێر سەر بە ویلایەتی مینە سوتا، لە یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات، وەک وەرگێڕ کاری دەکرد و نهێنیترین زانیارییەکانی ئەمریکا لەژێر دەستیدا بوون. 

دێمێرز گوتوویەتی "ئەوەی کە تامپسۆن ئاگادار بوو زانیارییە هەستیارە نهێنییەکانی ڕادەستی چ کەسانێک دەکرد، خیانەتەکەی خراپتر و قورستر دەکات". 

تامپسۆن لە ساڵی ٢٠١٧دا لەگەڵ کەسێکدا ئاشنا بوو کە بانگەشەی ئەوەی دەکرد ئەنگوستیلەیەکی لە حەسەن نەسروڵا سەرۆکی حزبوڵای لوبنان وەرگرتووە. تامپسۆن لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا، گوازرایەوە بۆ شوێنێکی هەستیار لە عێراق. 

دوای کوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی باڵای هێزی فەیلەق قودسی سوپای پاسداران، ئەو کەسە داوای لە تامپسۆن کرد، سەبارەت بەو کەسانەی لە ئەمریکا یارمەتی کوشتنی قاسم سلێمانییان دابوو زانیاری کۆبکاتەوە و ڕادەستی "ئەوانی" بکات، تامپسۆن گوتوویەتی، پێدەچێت مەبەست "لەوان" حزبوڵای لوبنان بووبێت، تامپسۆن لانیکەم ناوی ٨ کەس، ١٠ ئامانجی ئەمریکیی و چەندین تاکتیک، تەکنیک و میتۆدی ئۆپەراسیونەکانی رادەستی ئەوان کردبوو. 

تامپسۆن بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە لایەن پۆلیسی FBI دەستبەسەر کرا. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین