دەزگاى ڕاگەیاندنى پارتى: قسەكانی كاڵكان زیاتر لە ڕاپۆرتێك دەچن كە بۆ ڕازیكردنی دەرەكی نوسرابن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (24)ى حوزەیرانى (2021)، بەشی ڕۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا قسەکانى دوران کاڵکان ئەندامى کۆمیتەى بەڕێوەبردنى پەکەکە ڕەتدەکاتەوە و روونیشکردۆتەوە، "بەرلەوەی ناڕاستی یەك بەیەكی ئەو زانیارییانە بخەینە بەردەم رای گشتی كوردستان، جێی خۆیەتی چەند سەرنجێكی گشتی لەبارەی قسەكانی كاڵكانەوە بخەینەڕوو."
دەشڵێت، " قسەكانی كاڵكان، زیاتر لە ڕاپۆرتێك دەچن كە بۆ ڕازیكردنی دەرەكی نوسرابن، گوایە ئەو زانیاریانە نهێنین و هیچ كەس و لایەنێك ئاگاداریان نین و ئاشكراكردنیان پارتی دیموكراتی كوردستان ئیحراج دەكەن "
دەقی ڕاگەیێندراوى بەشی رۆژنامەوانی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی بۆ دوران کاڵکان:
ڕۆژی 21ی ئەم مانگە، پێگەی (ANFNEWS)ی سەر بە پەكەكە، دەقی دیدارێكی لەگەڵ دۆران كاڵكان، وەك ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە بڵاو كردووەتەوە.
ئەڵبەت سەرلەبەری ئەو زانیارییانەی كە كاڵكان، وەك زانیاریی ورد و نهێنی، باسی كردوون، هەڵەن و تەنیا زانیارییەكی ڕاستیشیان تێدا نیە. بەڵام بەرلەوەی ناڕاستی یەك بەیەكی ئەو زانیارییانە بخەینە بەردەم رای گشتی كوردستان، جێی خۆیەتی چەند سەرنجێكی گشتی لەبارەی قسەكانی كاڵكانەوە بخەینەڕوو.
قسەكانی كاڵكان، زیاتر لە ڕاپۆرتێك دەچن كە بۆ ڕازیكردنی دەرەكی نوسرابن، گوایە ئەو زانیاریانە نهێنین و هیچ كەس و لایەنێك ئاگاداریان نین و ئاشكراكردنیان پارتی دیموكراتی كوردستان ئیحراج دەكەن! لەمەشدا كاڵكان و پەكەكە سەرچیخ چوون، چونكە خۆیان لە هەمووان باشتر دەزانن، پارتی، بەئاشكرایی هەڵوێست وەردەگرێت و بەڕوونی قسەكانی خۆی دەكات.
جێگای سەرنجە، لە قسەكانی ئەمجارەیدا، كاڵكان، بەپێچەوانەی هەر لێدوانێكی بیست ساڵی رابردووی سەرانی پەكەكەوە، ناوی كورد و كوردستان چەندجارێك دووبارە دەكاتەوە. ئەمەشیان دیسان هەوڵێكی دیكەی چەواشەكردنی رۆڵەكانی نەتەوەی كورد و خەڵكی كوردستانە. ئاخر، هەمووان دەزانن، ناوی كورد و كوردستان، ساڵانێكە لە فەرهەنگ و ئەدەبیاتی سەرانی پەكەكەدا نەماوە، بگرە خەباتی نەتەوەیی و هەوڵدان بۆ مافەكانی خەڵكی كوردستان بەلای سەرانی پەكەكەوە، نەك لەكەیە، بگرە تۆمەتێكە كە لە هەموو بۆنەیەكدا رەتی دەكەنەوە. پەیوەندیی سەرانی پەكەكە بە كورد و كوردستانەوە، تەنیا خۆسەپاندنیانە بەسەر خاكێكدا كە كوردستانە و ئیستیغلالكردنی ئەو گەنجە كوردانەیە كە سەرانی پەكەكە كردوویاننەتە قوربانی شەڕە بێهوودەكانیان، دەنا سەرانی پەكەكە، بەئاشكرا و بەنوسین و لێدوان، دەمێكە نكۆڵی لە ناوی كورد و كوردستان و ئاڵا و مێژووی بزاڤە رزگاریخوازە نەتەوەییەكەی كوردستان دەكەن.
سەرباری ئەوەی قسەكانی دۆران كاڵكان سەرلەبەریان چەواشەكاریین و ئیدعای بەمەرامن، دووپاتكەرەوەی واقیعێكی زۆر تاڵیشن كە سەرانی پەكەكە سوورن لەسەر دژایەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەت و دامەزراوە شەرعییەكانی و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان، لەو پێناوەشدا ئامادەن هەموو ڕەفتار و چەواشەكاریی و ڕێككەوتنێكی ژێربەژێر بكەن، بەڵام دەبێت دوو ڕاستیش لەبەرچاو بگرن، خەڵكی هەرێمی كوردستان بەگشتی، بەدرووشمە ئایدیۆلۆجییە باونەماوەكانی پەكەكە ناخەڵتێن و بەوپەڕی قەناعەتەوە داكۆكی لە قەوارە و دەستكەوت و خاكەكەیان دەكەن، دووەمیشیان، رووبەڕووبوونەوەی سەرانی پەكەكە لەگەڵ ئەو گەنجانەی ناو پەكەكە كە بەناوی كورد و كوردستانەوە دوایان كەوتوون، كەچی ئەوان شەڕی كورد و كوردستانیان پێدەكەن، زۆر نێزیكە.
بەشی ڕۆژنامەوانیی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment