دوو نەخۆشخانەى هەولێر دەگەڕینەوە بۆ دۆخى بەر لە کۆرۆنا تەندرووستی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى تەندروستى هەولێر، لە پەیامێکدا ئاگادارى هاووڵاتییان دەکاتەوە، لەمەودوا دەتوانن بۆ هەر حاڵەتێکى لە ناکاوى سەردانى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى ڕۆژئاوا و بۆ حاڵەتەکانى سوتان و گولەش سەردانى نەخۆشخانەى ئیمرجسنى بکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (24)ى حوزەیرانى (2021)،  بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند، "لە ئێستادا نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رۆژئاواى هەولێر لە پێشوازیدایە بۆ هەر حالەتێکى فریاکەوتن و کت و پڕ، هاووڵاتییان دەتوانن بۆ هەر حالەتێکی لەناکاو سەردانی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر بکەن."

هەروەها لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوەش دەکات کە، "نەخۆشخانەى ئیمرجنسى وەکو ڕابردوو گەڕاوەتەوە بارى ئاسایى خۆی و تەنها (سوتان و بەرکەوتەى گولە)ى لێوە چارەسەر دەکرێت."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین