سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە خێراترین خانمە وەرزشوانى عێراق دەکات هەواڵ

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پیرۆزبایى لە دانە حسێن، وەرزشوانى عێراقى دەکات، بە بۆنەى بەدەست هێنانى مەدالیاى زێڕین و تۆمارکردنى ژمارەیەکى پێوانەیى نوێ لە پاڵەوانێتیى عەرەب بۆ گۆڕەپان و مەیدان.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تۆڕى کۆمەڵایەیتى تویتەر، خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بە بۆنەى سەرکەوتنى ئەو کچە وەرزشوانە عێراقییە و تێیدا نووسیوویەتى، "پیرۆزبایی لە دانە حوسێن، خانمە وەرزشڤانی عێراقی دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی مەدالیای زێڕین و شکاندنی ژمارەی پێوانەیی لە (22)ـەمین پاڵەوانێتیی عەرەبی بۆ گۆڕەپان و مەیدان لەسەر ئاستی پیاوان و خانمان." 

نێچیرڤان بارزانى پێیوایە ئەم وڵاتە زۆر پێویستى بەو جۆرە خانمانە هەیە و گووتیشى، "دانە، هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێشڤەچوونی زیاترت بۆ دەخوازم. نیشتمانمان پێویستی بە ژنی نەبەردی وەک تۆیە، کە لەسەرجەم بوارەکاندا وەک نموونە باسی لێوەبکرێت و شانازی پێوە بکرێت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە تویتەکەیدا دەشڵێت، "پیرۆزبایی لە سەرجەم عێراقییەکان دەکەم." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین