ئەو کەسەی دوو خوشکەکەی خۆی کوشت دەستگیر کرا هەواڵ

نوچەنێت 

شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی شاری کەرکووک کەسێک دوو خوشکی خۆی بە گوللە دەکوژێت و هەڵدێت، بەڵام دواتر دەستگیر کرا.

 ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە (31-1-2021) لە گەڕەکی رەحیمئاوای کەرکوک کەسێ بە ناوی (هـ. خ. ن) و لەدایکبووی ساڵی 1987، دوو خوشکی خۆی کە تەمەنی یەکیان 27 ساڵانە و ژنی ماڵەوەیە و سێ منداڵی هەیە، کوژراوەکەی دووەمیش کچی ماڵەوەبووە و تەمەنی 20 ساڵانە، بە گوللە کوشتووە. 

بە گوێرەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک، دوای ئەوەی دوێنێ لە کەرکوک برایەک دوو خوشکی خۆی کوشت، دەستبەجێ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کرایەوە و پاش چەند کاتژمێرێک تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا. 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسەی دوو خوشکەکەی کوشتووە، ماوەیەک لەمەوبەر مامێکی خۆی کوشتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین