دژە تیرۆرى کوردستان لە سەر هێرشەکەى سەر هەولێر ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر هێرشەى ئەمڕۆ بەیانى بۆ سەر هەولێر، کە بە درۆن ئەنجامدرا، دژە تیرۆرى کوردستان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، سێ درۆن بەر خانوو هاونیشتمانییەک لە نزیک گوندی براغ لە پارێزگای هەولێر دەکەوێت و درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین کەوتۆتە خوارەوە.

ئەمڕۆ شەممە (26)ى حوزەیرانى (2021)، دژەى تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەییدا دەربارەى هێرشەکەى سەر هەولێر ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی یٔەمڕۆ 26ی حوزەیرانی 2021 کاتژمێر 1:50، سێ درۆن "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان"لە رێگەی خۆپێداکێشان خۆیان بە خانووی هاونیشتمانییەک لە باخچەکانی سەر رێی سێولە لە گوندی براغ نزیك کۆمەڵگەی مەلا یٔۆمەر لە پارێزگای هەولێر دەدەن، کە دوو لەو درۆنانە دەتەقنەوە یەکێکیان ناتەقێتەوە، خۆشبەختانە وێرای زیانی ماڵی هیچ زیانێکی گیانی لێ ناکەوێتەوە. هاوکات درۆنێکیش لە چۆڵەوانییەکی چیای تارین دەکەوێتە خوارەوە."

دژە تیرۆرى کوردستان جەختى لەوەشکردەوە، کە لەسەر درۆنەکان (السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و) نووسراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین