زه‌یتوون ئیسماعیل كتێبى رەنگاورەنگ

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

زه‌یتوون ئیسماعیل كچێكى گه‌نجه‌ یه‌كه‌م كتێبى به‌ ناوى "سه‌ركه‌وتنى تۆ" نووسیوه‌ و به‌ نیازه‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاوى بكاته‌وه‌.

زەیتوون ئیسماعیل ئیبراهیم، نووسەری کتێبی "سەرکەوتنی تۆ" لە لێدوانێکی تایبەت بە "نوچەنێت"، باس لە ناوەڕۆکی کتێبەکەی دەکات ده‌ڵێ، "کتێبی سەرکەوتنی تۆ لە 53 لاپه‌ڕه‌ پێكهاتووه‌، هەرچەندە ژمارەی پەڕەکانی کەمە بەڵام یەکەم ئەزموون و بەرهەمی ژیانمە، ئەوە تەنیا سەرەتایەکە بەڵام گرنگ نییە کەمیش بێ گرنگ ئەوەیە خوێنەران سوودی لێوەربگرن چێژ له خوێندنەوە ببینن بە زمانێکی پاڕاو نووسراوە هەموو کەس لێی تێدەگات".  

ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌ كه‌ ئه‌مساڵ په‌یمانگاى ته‌واو ده‌كات، باس له‌وه‌ ده‌كات به‌و كتێبه‌ ده‌یه‌وێ هاوكاریى گه‌نجان بكات، بۆئه‌وه‌ى له‌كاتى كێشه‌كانى ژیان خۆڕاگر بن. كتێبه‌كه‌یش ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى گه‌شپێدانى مرۆییه‌وه‌.

ئه‌و كتێبه‌ به‌ شێوه‌ى PDF  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و كچه‌ گه‌نجه‌ به‌ نیازه‌ به‌م نزیكانه‌ ئه‌و كتێبه‌ به‌ شێوه‌ى كاغه‌ز چاپ بكات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین