سه‌نا به‌رزنجى نوێترین كلیپى خۆی بڵاو دەکاتەوە هەواڵ

نوچە: ئافرەتان

 كچه‌ گۆرانیبێژى كوردی رۆژهەڵات، نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (یه‌ڵدا)یه‌، بڵاو كرده‌وه‌.

 سه‌نا به‌رزنجى، كچه‌ گۆرانیبێژى كورد، شه‌وى ڕابردوو 25-6-2021، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییەکان ئاشكراى كرد كه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپى گۆرانیی خۆى، له‌ ماڵپه‌ڕى ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.

كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ى بەرزەنجی، کە به‌ ناوى (یه‌ڵدا)یه‌، هونەرمەند نه‌وید زه‌ردى، ئاوازى بۆ داناوه‌، تێكسته‌كه‌شى له‌لایه‌ن مازیار فایه‌ق-ه‌وه‌ نووسراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین