شا عەبدوڵڵا و عەبدوفەتاح سیسى گەیشتنە بەغدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەى لوتکەى نێوان عێراق، ئوردن، میسر، شا عەبدوڵڵاى دووەم، شاى ئوردن گەیشتە بەغدا و لەلایەن بەرهەم شاڵح پێشوازیى لێکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27)ى حوزەیرانى (2021)،  شا عەبدوڵڵاى دووەم گەیشتە بەغدا، کەوا بڕیارە هەر ئەمڕۆ بەشداربێت لە لە توکەى عێراق، ئوردن، میسر، کە لە بەغدا بەڕێوە دەچێ.

پەیوەست بەو لوتکەیە، هەر ئەمڕۆ عەبدوفەتاح سیسی، سەرۆک میسر و شاندێکی باڵای وڵاتەکە گەیشتنە عێراق.

بەرهەم ساڵح و عەبدوفەتاح سیسى بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى کۆمار، هەردوولا جەختییانکردەوە لەوەى کە سەردانەکە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پشتیوانیکردن لە عێراق و پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ لوتکەى عێراق و میسڕ و ئوردن لە بەغداى پایتەختى عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین