له‌ ئێران سامانى ئاژه‌ڵ له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ ئابووری جیهان

نوچه‌نێت

بەگوێرەی راپۆرت و ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستەیەک لە ئاژەڵدارانی ئێران بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان لە گرانبوونی نرخی خۆراکی ئاژەڵەکان و نرخی کەمی بەرهەمەکانی ئاژەڵداری، لە چەندین پارێزگای ئەو وڵاتە، و لەوانە پارێزگاکانی هەمەدان، فارس، یەزد و خوراسانی رەزەوی کۆبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی حوزەیران، تۆڕی میدیایی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بڵاوی کردەوە، خۆپیشاندەران لە پارێزگای فارس بۆ نیشاندانی ناڕەزایی خۆیان، شیریان رژاند بەسەر شەقامەکاندا.

خۆپیشاندەران دەڵێن لە بەراورد لەگەڵ گرانی و دەستنەکەوتنی ئالیكى ئاژەڵ، نرخی شیری مانگا و بەرهەمەکانی تری شیرەمەنی زۆر هەرزانە.

دوێنێ (شەممە)یش دەستەیەک لە ئاژەڵداران لە بەرانبەر باڵەخانەی پارێزگای کرمان کۆ ببوونەوە. 
چەند رۆژ پێش ئێستا، موجتەبا عالی، بەرپرسی یەکێتی سەرانسەری ئاژەڵدارانی ئێران گوتبووی، بەرهەمی شیر بە هۆی وشکەساڵی و کەمبوون و گرانی خۆراکی ئاژەڵەکان تا 50٪ کەمی کردووە.

هەروەها عالی، وێرای ئاماژەدان بە قەیرانی دابینکردنی خۆراکی ئاژەڵەکان گوتبووی بە لەبەرچاوگرتنی وشکەساڵی و نەبوونی بەرنامەی داڕێژراو لە لایەن بەرپرسانەوە، ئالیكى ئاژەڵان بۆ عێراق و تورکیا  به‌ قاچاخ دەبرێن و مانگا ئاوسەکان بەهۆی کەمبوونی خۆراکی ئاژەڵ دەنێردرێن بۆ کوشتارگە.

ئەحمەد موقەدەسی، سەرۆکی ئەنجومەنی یەکێتی ئاژەڵدارانی ئێران، لەو دواییانەدا رایگەیاندووە نرخی شیر نزیکەی 40٪ گران دەبێت. پێشتر، نرخی هەر کیلویەک شیر 4500 تمەن بوو و ئێستا بەرز بووەتەوە بۆ بە 6400 تمەن.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین