بەهۆى شکانى بۆڕى ئاوى ئیفراز سێ (40%)ى شارى هەولێر بێ ئاو دەبن کوردستانی

نوچەنێت:

جارێکى دیکە بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر شکایەوە، بەڕێوەبەرى گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، تاوەکو تیمى چاکردنەوە بۆڕیە شکاوەکە چاک دەکەنەوە و ئاو دووبارە دەگاتەوە ماڵان (48) کاتژمێرى دەوێ.

ئەمڕۆ بەیانى دووشەممە (28)ى حوزەیرانى (2021)، بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێی هەولێر دووبارە شکایەوە، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، چەند جارێکە ئەو بۆڕییە دەشکێ، رەنگە هۆکارەکەى کواڵیتی و کۆنبوونی بۆڕییەکە بێت.

لەسەر ماوەى چاکردنەوەى بۆڕیى ئاوى ئیفراز سێى هەولێر، زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دەڵێت، چاککردنەوەی بۆڕییەکە نزیکەی 24 کاژێری دەوێت و دوو رۆژیش پێویستە بۆ ئەوەی حەوز و بۆڕییەکان پڕ ئاو دەبنەوە و ئاو بگاتە هاونیشتمانیان.

بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ 40٪ی ئاوی گەڕەکەکانى شاری هەولێر، ئەو بۆڕییە دابەشى دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین