هەدەپە: حكومەتى توركيا سيخوڕى بەسەر سەركردەكانمان كردووە تورکیە

نوچەنێت:

پارێزەرى پارتى ديموكراتى گەلان (هەدەپە)، حكومەتى توركيا بە سيخوريكردن بەسەر پەيوەندييە تەلەفۆنييەكانى سەركردەكانى ئەو پارتە زۆرينە كوردییە، بەسەرۆكايەتى پەروين بودڵدان و مەدحەت سنجار تۆمەتبار دەكات.

ئەمرۆ دووشەممە (٢٨) حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاويكردەوە، محەمەد رۆستۆ ترياكى پارێزەرى (هەدەپە) رايگەياند، "سيخورى بەسەر كۆبوونەوەى سەركردەكانى ئەو پارتە لەگەڵ سەركردەى پارتە سياسيەكانيتر كراوە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "تۆمارى دەنگى ئەو كۆبوونەوانە خراوەتە ليستى تۆمەتەكانى پرسى هەڵوەشاندنەوەى ئەو پارتە، كە دۆسيەكەى خراوەتە بەردەم دادگاى دەستوورى توركيا".

ترياكى لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "ليستى دووەمى تۆمەتەكان بۆ داخستنى ئەو پارتە جياوازيەكى جەوهەرى نييە لەگەڵ تۆمەتەكانى ليستى يەكەم، هيچ پاساوێكيش نييە بۆ داواكردنى داخستنى ئەو پارتە، بەڵام تۆمەتەكانى ليستى دووەم مەترسيدارترن، چونكە تۆمارى دەنگى لەخۆى گرتووە، لە رێگەى گوێگرتنى ناياسايى لە مۆبايلى سەركردەكانى ئەو پارتە و ئەندامانى پەرلەمانيان لەكاتى پەيوەندييەكانيان لەگەڵ سەركردەى پارتەكانى تر و ديدارييان لەگەڵ ئەكاديمييەكان دەربارەى خوێندن بە زمانى كوردى و كۆبوونەوەيان لەگەڵ سەرۆك شارەوانييەكان".

ترياكى باسى لەوەش كرد، "تەنانەت ئەو دۆسيانەش، كە نەبۆتە هۆى لێكۆڵينەوە لەگەڵ ئەندامانى پەرلەمان لە فراكسۆنى هەدەپە، گۆڕدراون بۆ دۆسيەى داخستنى ئەو پارتە".

لە كۆتايى قسەكانى روونيكردەوە، "لە (١٩٦١) وە (٢٥) پارتى سياسى بەتۆمەتى جيابوونەوە، يا سەرپێچيكردن لە پرەنسپى عەلمانيەت داخراون، بەڵام تۆمەتەكانى ئێستا لاوازترين تۆمەتن بە بەراود بە تۆمەتى دۆسيەكانى پێشووى بۆ داخستنى پارتەكان".

چەند مانگێكە دەسەڵاتدارانى توركيا لە رێگەى داواكارى گشتييەوە، داوايان كردووە (هەدەپە) دابخەن، تا ئێستا دۆسيەكەيان لە دادگا يەكلاى نەبۆتەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین