له‌سه‌ر مووچه‌ى مامۆستایان روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت کوردستان- عێراق

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

یه‌كێتى مامۆستایان ئه‌مڕۆ سه‌ردانى وه‌زیرى په‌روه‌رده‌یان كردووه‌ و تاوتوێى مووچه‌ی مامۆستایانیان له‌گه‌ڵ كردووه‌، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێ، "له‌ نزیكترین كات ده‌درێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 28 ى حوزه‌یران شاندێكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باسیان له‌ مووچه‌ى مامۆستایان كردووه‌.

مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى جێگرى سكرتێرى یه‌كێتى مامۆستایان له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ گوتى، "وەزیری پەروەردە لە ئێمە پەرۆشترە لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەڵێت رۆژانە پەیوەندییم بە وەزیری دارایی کردووە کارەکە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی هەیە. وەزیری دارایی لە وەڵام پێیان راگەیاندووە بە پێی داهات مووچە دەدرێت، دیارە ئەمەش لەبەر دەستە، بە نزیکترین کات ده‌درێت و مووچەی مامۆستایانیش لەوە زیاتر دوانەکەوێت".

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌یشى ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى گوتى، "دواکەوتنی مووچە واتا نەبوونی پارە بە دەست حکومەتەوە، ئەمەش هۆکار ئەوەیە حکومەتی عێراق تاکو ئێستا بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە، لەلایەکەوە گەیشتنی درەنگ پارەی نەوت یاخود نەگەيشتنی داهاتەکان لە شارەکان بۆ ناوەند ئه‌مانە هەموو هۆکارن بەڵام بەم نزیکانە چارەسەر دەکرێن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین