رووسیا مووشەکێکی بالیستیی کیشوەربڕی نوێ تاقیدەکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەکان لە پیشەسازیی بەرگریی رووسیاوە دەڵێن ئەو وڵاتە سەرکەوتووانە مووشەکێکی نوێی بالیستیی کیشوەربڕی تاقیکردووەتەوە، کە لەلایەن ئەنستیتۆی تەکنۆلۆجیای گەرمیی سەر بە کۆمپانیای رۆسکۆسمۆس تایبەت بە تەکنۆلۆجیای بۆشایى ئاسمانى رووسی پەرەی پێدراوە.

ئاژانسی هەواڵی (تاس)ی فەرمیی رووسیا رایگەیاند کە تاقیکردنەوەی مووشەکە نوێیەکە لە ناوەڕاستی حوزەیران سەرکەوتووانە ئەنجامدراوە، کە نوێترین مووشەکی بالیستیی رووسیایە و ئەنستیتۆی ناوبراو پەرەی پێداوە و لە سەکۆی مووشەکیی پلیسیتسك-ی بۆشایى ئاسمانى هەڵدراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسە فەرمییە رووسییەکە، ئەنستیتۆی تەکنۆلۆجیای گەرمیی رووسیای فیدراڵ هێشتا راگەیەنراوی فەرمیی لەبارەی تاقیکردنەوەی ئەم مووشەکە بالیستییە نوێیە بڵاونەکردووەتەوە و نازانرێ کەی درێژەی ئەم پرۆسەیە ئاشکرا دەکات.

پێشووتر راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نوێکردنەوەی چەکی ستراتیجیی رووسیدا، کۆمپانیای رۆسکۆسمۆس تایبەت بە تەکنۆلۆجیای رووسی سەرقاڵی پەرەپێدان و چاکسازییە لە سیستمی مووشەکە بالیستییە کیشوەربڕەکانی ئەو وڵاتە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمریکا و رووسیا بەمزووانە بە کردەیی دەست بە گفتوگۆ دەکەن و بابەتی سەرەکی ئەو گفتوگۆ راستەوخۆیانەش، کە مانگی داهاتوو دەستپێدەکەن، تایبەت دەبێت بە بابەتی سنووردارکردنی چەک و پرسەکانی پەیوەست بە سەقامگیریی ستراتیجی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین