وەزارەتى دارایى (10%) باج دەخاتە سەر شوێنە گەشتیارییەکان کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان، لە ڕێنماییەکى نوێدا دەڵێت، (10%)ى باج لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان وەردەگیرێت.

بە پێى نووسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، کە لە (24-6-2021) دەرچووە بە ئیمزاى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایى، فەرمانیداوە "10٪ی باج لەو شوێنە گەشتیارییانە وەربگیرێت کە لە چوار ئەستێرە زیاترن."

ئەم شوێنە گەشتیارییانەى ئەم باجە دەیانگرێتەوە، بریتیین لە هۆتێل و مۆتێل و کافتریا و چێشتخانە و باڕ و یانەى شەوانە و هاوشێوەکانى، کە لە چوار ئەسێترە بە سەرەوەن.

نووسراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى کە ئاراستەى سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانى نەبەستراوە بەو وەزارەتە کراوە و روونیشكردۆتەوە، "شوێنە گەشتیارییەکان پابەند دەکرێن بە پێشکەشکردنى ڕاپۆرتێکى تایبەتى مانگانە کە تێیدا بەهاى خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان و بڕى باجى وەرگیراو بە گوێرەى ئەو ڕیژەیەى دیاریکراوە تۆمار دەکرێت."

دەشڵێت، "ئەو شوێنانەى ناویان هاتووە لە ڕێنماییەدا لە کاتى خۆیدا باجى نەدەن سزا دەدرێن بە بڕى (1,5)."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین