وه‌زیرى نه‌وتى عێراق:  بۆ دۆسیه‌ى نه‌وت دوو بژارده‌ له‌به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستانه‌ کوردستان- عێراق

 

نوچه‌نێت

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى ئاشكراى كردووه‌، هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى نه‌وت گفتوگۆ له‌سه‌ر دوو بژارده‌ ده‌كه‌ن.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار له‌ دیمانه‌یه‌كد‌ا كه‌ پوخته‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ڕى"ئیكۆنۆمى نیوز"بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌ دوو بژارده‌ ده‌كات كه‌ شاندى هه‌رێم كوردستان و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێیان ده‌كه‌ن.

 

وه‌زاره‌تى نه‌وت پابه‌ند ده‌بێت به‌ هه‌ر رێككه‌وتنێك 
شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى پێى بگه‌ن
 

وه‌زیرى نه‌وتى عێراقى له‌ دیمانه‌كه‌ ده‌ڵێ، "لیژنه‌ى دارایى تاوتوێى دوو بژارده‌ ده‌كات، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه‌ كوردستان ته‌واوى پرۆسه‌ى به‌رهه‌مهێنان به‌ ده‌رهێنان و هه‌ناردن راده‌ست بكات كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ 460 هه‌زار به‌رمیله‌ و به‌رپرسیارێتى ته‌واوى كرێ و لێكه‌وته‌ داراییه‌كانى له‌ ئه‌ستۆ بگرێت. دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل به‌ به‌غدا بدات به‌ نرخى سۆمۆ، یان له‌برى ئه‌وه‌ به‌هاى ئه‌م بڕه‌ به‌ پاره‌ به‌ به‌غدا بدات".

وه‌زیرى نه‌وتى عێراق دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌، لیژنه‌ى دارایى هه‌ر كامێك له‌ بژارده‌كان به‌ باش بزانێ ئه‌وا وه‌زاره‌تى نه‌وت پێیوه‌ پابه‌ند ده‌بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین