بۆچى ئەمريكا بەرامبەر سەركێشيیەكانى توركيا ئارامگرە؟
نوچەنێت:
ئەمرۆ چوار شەممە (٣٠) حوزەيرانى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (ئاڕتى) رووسى بڵاويكردەوە، گيفۆرگ ميرزايان نووسەرى رووسى، هۆكارەكانى ئارامگرتنى ئەمريكاى لەسەر سەركێشيەكانى ئەردۆغان ئاشكراکردووە، نووسەر ئاماژەى بەوە كردووە، "ئەمريكا زۆر پێويستى بە توركيايە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئێران، نەك چوونە نێو جەنگى راستەوخۆ لەگەڵى، بەڵكو هەژاندنى ناوەخۆى ئێران لە رێگەى پاڵنەرى نەتەوەيى ئازربيجانى، ئێرانيش ئەوە بە هەڕەشەيەكى ڕژد وەردەگرێت، بەڵام تا ئێستا ئێرانييەكان پەلەيان نييە بۆ رووبەڕووبوونەوەى توركەكان، لەترسى سەركێشانى ئەو رووبەڕووبوونەوە بۆ بانگەشەى دوژمنايەتى كردنى توركيا و جوڵاندنى هەستى نەوەوەيى ئازربەيجانييەكانى ئێران بۆ جيابوونەوە".
لە بەشێكى ترى قسەكانى ئەو نووسەر دەڵێت، "ئەمريكا پێويستى بە توركيايە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەوروپا، بۆ ئەوەش بايدن ئاڕاستەى گۆڕيوە بەڕەو وڵاتانى جيهانى كۆن، ئەوەش پێچەوانەى ترامپە، كە بە ئاشكرا كار ناكات بۆ كەمكردنەوەى تواناكانى يەكێتى ئەوروپا و داڕوخانى، پێويستە ئەوە بيربخرێتەوە ئەوروپا بەبێ ئەمريكا هەميشە لاواز و گۆشەگيرە، هەركات چيرۆكى هەڕەشەى رووسيا كەمبێتەوە، گرنگى ئەو هەڕەشانەى توركيا بۆ سەر يەكێتیى ئەوروپا لە لايەن ئەمريكاوە زياد بێت، وەك: رێگەكردنەوە بۆ رۆيشتنى پەنابەران و هەراسانكردنى سەربازى دژ بە يۆنان".
نووسەر جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، "ئەمريكا پێويستى بە توركيايە وەك بەڵێندەرێكى لاوەكى بۆ ململانێ ناوچەبييەكان، چونكە كۆمەڵگەى ئەمريكا لە جەنگى دەرەوە بێزار بووينە، ئەنقەرەش هەميشە ئامادەيە ئەو ئەركە بخاتە سەرشانى خۆى، بۆ نمونە مانەوەى توركيا لە ئەفغانستان و بەرگريكردن لە بەرژەوەندييەكانى ئەمريكا دواى كشانەوەى هێزەكانى ئەمريكا لە ئەفغانستان".
نووسەر لە بەشێكى ترى نووسينەكەى جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "كێشەكە لە خودى توركيا نييە، ئەوەندەى لە تموحەكانى ئەردۆغانە، ويلايەتە يەكگرتووەكانى ئەمريكا لە هاوينى (٢٠١٦) ويستى لە رێگەى رێكخستنێكەوە، (ياخود لاى كەمى پاڵپشتى دارايى) بۆ هەوڵى كودەتا شكستخواردووە، ئەردۆغان لە دەسەڵات دووربخاتەوە، بەڵام ئەو هەوڵەى شكستى هێنا، ناكۆكى زياتر كەوتە نێوان ئەمريكا توركيا".
بايدن نايەوێت ئەو هەڵەيە دووبارە بكاتەوە، بەڵکو هەوڵدەدات ملهوڕييەكانى بەرانبەر هاوپەيمانانى ئەوروپا كەم بكاتەوە، ئەردۆغان رازى بكات، خاڵى تر تۆمارنەكات لەسەر حيسابى ملكەچیكردنى توركيا بۆ ئەوروپا، بەوجۆرە لە چوارچێوەى لووتكەى ناتۆ لە بڕۆكسلى پايتەختى بەلجيكا ئەردۆغان لەگەڵ ميتسۆتاكيس سەرۆك وەزيرانى يۆنانى كۆبووەوە، هەروەها لەگەڵ فەڕەنسا دانوستانى ئەنجام دا، كە ئێستا پەيوەندييەكانيان بەرەو بوژانەوەيە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment