پۆلیسى سلێمانى رفاندنى كچێكى راگه‌یاند هەواڵ

نوچه‌نێت

بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە دوای ئەوەی كچه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستی له‌ماڵ چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌. بۆیە به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سه‌رجه‌م بنكه‌كانی سنوری پۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد كه‌ به‌دواداچونی خێرا بۆ ئەم کێشەیە بکەن.

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ستپێكرد و گومانخرایه‌ سه‌ر تۆمه‌تبارێك و توانرا هه‌مان ڕۆژ، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگارییه‌وه ده‌ستگیربكرێت كه‌ به‌ ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا كامری كچه‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه‌ و دوای بێهۆشكردنی له‌ شوێنێك فڕێیداوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ ئێستادا تۆمه‌تبار ( ش، أ ، ع )له‌دایكبوی ١٩٩١ به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی٤٢١ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌ و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، كچه‌كه دوای دۆزینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌وه‌ و له‌ئێستادا له‌ ژێر چاودێریدایه‌و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت .

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین