چه‌ند كۆڵبه‌رێكى تر ده‌بنه‌ قوربانى ئێران

نوچه‌نێت

لە ماوەی یەک رۆژدا، کوڵبەرێک لەسەر سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکوژرێت و دوو کۆڵبەریش بریندار دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یه‌كی تەموزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "کوردپا" بڵاوی کردەوە، دوێنێ چوارشەممە، کۆڵبەرێکی کورد، تەمەن ٣٢ ساڵ، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە بەرزاییەکانی "تەتە"ی هەورامان گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکی تر، بە  سه‌ختى بریندار بووە.

ئەو دوو کۆڵبەرە، خەڵکی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوون. بەگوێرەی کوردپا، تەرمی کۆڵبەرە کوژراوەکە رەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلیی مەریوان کراوە و بریندارەکەیش بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی ئەو نەخۆشخانەیە کراوە.

ئاژانسی کوردپا، لە هەواڵێکی تردا بڵاوی کردووەتەوە، هەر رۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی تر، تەمەن ٢٩ ساڵ خەڵکی شاری سەقز، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی، لە سنووری "بروێشکانی" بانە بریندار بووە و دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین