توركيا به‌ فه‌رمى لە رێككەوتنى ئيستانبۆڵ كشايەوە تورکیە

نوچەنێت:

دواى ئەوەى مانگى ئازارى ئەمساڵ، رەجەب تەيب ئەردۆغانى سەرۆك كۆمارى توركيا بڕياريدا لە رێككەوتننامەى ئيستانبوڵ بۆ رێگرى لە توندوتژييەكانى دژ بە ئافرەت بكشێتەوە، ئەمرۆ توركيا به‌ فه‌رمى کشانەوەى لەو رێككەوتنە راگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە يەكى تەمووزى (٢٠٢١)، ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، توركيا وەك يەكەم دەوڵەت به‌ فه‌رمى لە رێككەوتنى ئيستانبۆڵ بۆ رێگرى لە توندوتيژى دژ بە ئافرەت كشايەوە. 

لە مانگى ئادارى ئەمساڵ ئەردۆغان رايگەياند، "وڵاتەكەى لەو رێككەوتنە دەكشێتەوە".

پێشتريش هەندێك وڵاتێك كاركردنيان بەو رێككەوتنە سڕكردبوو، هەر يەك لە وڵاتانى بولگاريا و هەنگاريا و پۆڵەندا سلۆفاكياش رەزامەنديان لەسەر ئەو رێككەوتنە دەرنەبڕى بوو. 

سەبارەت بە هۆكارى كشانەوەش، موحافيزكارەكان رێككەوتنى ئيستانبۆڵ بەهاندەر دەزانن بۆ هاوڕەگەزخوازى، ئەوەش پێچەوانەى بەها كلاسيكيەكانى خێزانە.

لە (٢٠١١) بە ئامادەبوونى (٤٥) دەوڵەتى ئەوروپا و يەكێتیى ئەوروپا وەك رێكخراوێك، لە شارى ئيستانبۆڵى توركيا رێككەوتنى ئەنجوومەنى ئەوروپا بۆ رێگرى لە تووندوتیژى دژ بە ئافرەتانيان واژۆكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین