وه‌زیرى وزه‌ى ئوردن: نه‌وتى كه‌ركووك به 16 دۆلار كه‌متر به ئێمه ده‌درێت
نوچه‌نێت
هاله زه‌واتى وه‌زیرى وزه‌ى ئوردن ئاشكراى ده‌كات رۆژانه‌ى 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به 16 دۆلار كه‌متر به وڵاته‌كه‌ى ده‌درێت و تا ساڵێكى تریش ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژى هه‌ینى رابردوو عێراق و ئوردن رێككه‌وتنى نه‌وتیان نوێكرده‌وه، كه به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه نه‌وت به نرخێكى هه‌رزان به ئوردن ده‌درێت وه‌ك هاوكارییه‌ك.
تا ئێستا سێ ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك
به ئوردن دراوه
هه‌رچه‌نده له رێككه‌وتنه‌كه دووپات له‌سه‌ر هه‌رزانفرۆشى كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام بڕه‌كه و نرخه‌كه‌ى دیاری نه‌كراوه. ئه‌مڕۆ هاله زه‌واتى وه‌زیرى وزه‌ى ئوردن نرخى نه‌وته‌كه‌ى ئاشكرا كردووه.
ئه‌و وه‌زیره بۆ میدیاى وڵاته‌كه‌ى گوتوویه‌تى، رۆژانه 10 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك به ئوردن ده‌درێت، به نرخى 16 دۆلار كه‌متر له برێنت.
له لێدوانه‌كه‌ى باس له‌وه‌یش ده‌كات به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه له مانگى ئه‌یلوولى 2019 وه تا مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو بڕى سێ ملیۆن و 471 هه‌زار به‌رمیل له نه‌وتى كه‌ركووك به ئوردن دراوه.
پێشتر "نوچه‌نێت" له راپۆرت و هه‌واڵه‌كانى باسى له‌و جۆره رێككه‌وتنه كردووه، كه مێژووه‌كه‌ى بۆ سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام حوسێن ده‌گه‌ڕێته‌وه، ناڕه‌زایى عێراقییه‌كانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment