حه‌شدى شه‌عبى له‌ دووڕیانێكى سه‌ختدایه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات سه‌رانى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌ عێراق نه‌یانتوانیوه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن به‌مه‌یش كه‌وتوونه‌ته‌ سه‌ر دووڕیانێكى سه‌خته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سێى ته‌مووز، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا ئاشكراى ده‌كات له‌ ماوه‌ى رابردوو سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌یان كردووه‌، بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، "سه‌رچاوه‌ باڵاكان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان ناكۆكى تووندیان به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌نێوان ئه‌و سه‌ركردانه‌ى ده‌یانه‌وێ وه‌ڵامێكى خێرا و به‌هێزى ئه‌مریكا بدرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى داوا ده‌كه‌ن لێككه‌وتنه‌كانى وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ له‌به‌رچاو بگیرێن".

رۆژنامه‌كه‌ باس له‌وه‌یش ده‌كات سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوایین هێرشى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى، دووبه‌ره‌كییه‌كى تووندى له‌نێوان حه‌شد دروست كردووه‌.

سه‌ركرده‌یه‌كى هاوپه‌یمانى فه‌تح كه‌ ناوى نه‌هێنراوه‌، باسى له‌وه‌ كردووه‌ ناكۆكییه‌كه‌ له‌سه‌ر دوو خاڵه‌، یه‌كه‌م: وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ و چاوپۆشین له‌ هێرشه‌كه‌ى ئه‌مریكا ده‌بێته‌ هۆى لاوازبوونى حه‌شد له‌به‌رده‌م حكومه‌تى عێراق و كاریگه‌رییه‌كه‌ى نامێنێ. دووه‌میشیان: وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ئه‌مریكییه‌كانیش واته‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زه‌برى داهاتووى بایدن بۆ سه‌ر حه‌شد تووندتر ده‌بێت.

له‌ 28ى مانگى رابردوو هێزه‌كانى ئه‌مریكا بۆردومانى پێگه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیان له‌ناو سنوورى خاكى سووریا كرد و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ندان چه‌كدارى میلیشیاكان كوژران، حكومه‌تى عێراق به‌ فه‌رمى سه‌ركۆنه‌ى رووداوه‌كه‌ى نه‌كرد و ته‌نیا به‌رپرسانى عێراق له‌ لێدوانه‌كانیان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین