وەزارەتى: سبەى مووچەى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتی دارایی و ئابووى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رایگه‌یاند، سبەى  یەکشەممە دەست بەدابەشکردنى مووچەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان دەکرێت.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ (3)ی ته‌مووزی (2021)، وەزارەتی دارایی و ئابوورى ھەرێم، لیستێکى دیکەى مووچەى بڵاوکردەوە تێدا هاتووە،  بەیانى ڕۆژى یەکشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕاگەیاند، بەیانى مووچەی مووچەخۆرانی وەزارەتەکەیان و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانییانی سیاسی دابەشبکرێت.

بە پێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، مووچەى ئەم مانگەش بە لێبڕینى (21%) دابەش دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین