زانا مەلا خالید: کۆسپ لەبەردەم حکومەتى هەرێم دروست دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان لەسەر دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەرانى ڕاگەیاند، کۆکردنەوەى داهاتەکان لە کاتى خۆیدا کاریگەرى لەسەر دابەشکردنى مووچە دەبێت، بەڵام بەردەوام ڕێگرى لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستان دروستدەکرێت بۆ ئەوەى نەتوانێت سى رۆژ جارێک مووچە دابەشبکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (4)ى تەمووزى (2021)، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، هۆکارى دواکەوتنى مووچەى ئەم مانگەى گەڕاندەوە بۆ تەسفیەی حیساباتی بانکی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ .

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى، باس لە هۆکارێکى دیکەى دواکەوتنى مووچەى فەرمانبەران دەکات و هەر وەک خۆى ئەمڕۆ بە رووداوى ڕاگەیاند، گرفت لە کۆکردنەوەی داهات هەیە، دەبێ داهاتەکان لەکاتی خۆیدا بگەڕێتەوە گەنجینەکانى حکومەت تابتوانێت سی رۆژ جارێک مووچە دابەش بکات، بەڵام بەردەوام کۆسپ دروست دەکرێت بۆ ئەوەى حکومەتی هەرێم نەتوانێ سى رۆژ جارێک مووچە بدات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین