كاوه كاوانى: دویتێك لهگهڵ كهمال محهمهد دهكهم
دیمانهى لاڤین عومهر، تایبهت به نوچهنێت
هونهرمهند كاوه كاوانى لهم دیمانهیهدا دووپاتى دهكاتهوه، لهم نزیكانه به كۆمهڵێك كارى هونهریى دهردهكهوێتهوه و لهوانه گۆرانییهك لهگهڵ كهمال محهمهد دهڵێ و دوو گۆرانى تریشى ئامادهیه.
کاوە کاوانی بۆ بێدەنگە ئایا سەرقاڵی کارێكى هونەریی نوێیه ؟ یاخود هۆکاری تایبەتییە؟
من کاری هونەرییم زۆرە من ئێستا لەم کاتەدا هارد دیسکێکم پێیە زۆر کاری هونەرییم هەیە، بەڵام بارودۆخی کوردستان دەزانێت، ئەو "بەرەڵاییەی" ئێستا هەیە لە کوردستان بە ناوی کاری هونەری نوێ دهكرێت هیچ ئەکادیمی نییە. بەڕاستی هونەرییان زۆر ناشیرین کردووە، لەگەڵ ڕیزم بۆ ئهوهى کاری نوێی زۆر جوان دەکات. لهگهڵئهوهشدا دهڵێم من بێ دەنگ نییم ئینشاڵا بە کاری جوانەوە دەردەکەوین و خزمەت دەکەین.
پەتای کۆرۆنا کاری هەموانی راگرت، چ کارو پرۆژەی کاوە کاوانی راگرت؟
بەڵێ زۆر ڕاستە کارو پرۆژەی هەمووانی راگڕتووە تەنیا من نییم، هەر ئەوەش بووە زۆرێک لە هونەرمەندانی بێدەنگ کردووە.
دوو گۆرانی نوێم ئامادهیه
لەدیدی کاوە کاوانیدا هونەرمەندە لاوەکان چۆنن؟ ئایا ئەو هەقە دەدەن بە میوزیک و گۆرانی کوردی؟
زۆریان زۆر باشن دەنگیشیان زۆر خۆشە بە گشتی خراپ نین.
وەک هونەرمەندێک کاوە کاوانی تا چەند بە گرنگی دەزانێت هونەرمەند پێویستە میوزیک بزانێت؟
گۆرانیبێژ ئەگەر میوزیسیان بێت زۆر زۆر دەوری هەیە، بێگومان زۆر کاریگەری خۆی هەیە بۆ هونەرمەند من وەک خۆم بخوا لە ئامێرەکان زۆر نازانم، بەڵام لەگەڵئەوەشدا لە ریتمەکان شارەزاییم هەیە و زۆر باشم لەئامێری پیانۆش باشم بەڵام خۆم وەک ژەنیار نییم.
تا چەند گرنگی و پاڵپشتی بە هونەرمەندان دەدرێت لە لایەن حکومەتەوە پێت وانییە ئێستا ئەو گرنگیە نییە لە هونەر ساردییەکی پێوە دیارە؟
ئێستا هونەرمەند هەر پێی شەرمە داواکای هاوکاری بکات لەڕووی پڕۆژەی یارمەتیدانی هونەری. حکومەت نان نییە بخوات ئێستا چۆن هاوکاری و گرنگی بە هونەرو گۆرانی بدات؟ بەڵام هەندێک هەیە دەستیان دەروات پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام ئێستا هەر شەرم دەتگرێت برۆیتە وەزارەتی ڕۆشنبیری و داوای هاوکاری و پالپشتی بکەى.
بە هونەرمەندە دڵگیرەکەی هەولێر ناسراوی بەو نازناوە ڕازیت؟
ئینشاڵا دەبم بە هونەرمەندی دڵگیری هەموو کوردستان نەک تەنیا هەولێر. من گۆرانی تەنیا بۆ هەولێر ناڵێم بۆ هەموو کورد وکوردستان دەڵێم.
لەرووی جیاوازییەوە ئایا یۆ وەک هونەرمەندێک هیچ جیاوازییەک دەبینیت لەڕووی ئاواز و هۆنراوەدا؟
ئەو جیاوازییە هێشتا هەیە و زۆرە. بە تایبەت بۆ خانمە گۆرانیبێژەکان هەرچەند دەنگیشیان نییە تهنیا بۆ عەرزکردنن ڕێزم بۆ باشەکان و دەنگ خۆشەکان. بەڵام تۆ وەک شاعیرێک و وەک ئاوازدانەرێک دەبێت بزانی ئاواز دەدەیت بەکێ وشیعرەکەت چۆن دەوترێ لە گۆرانیدا. حەیف ئاوازێکی جوان بۆ گۆرانییەک کە دەنگوسەدای وای نییە بە هەدەری بدەی.
ئێستا حكومهت نان نییه بخوات ناتوانێ هاوكارى هونهرمهندان بكات
وەک دەزانرێت ئێوە کۆمەڵێک هونەرمەند بوون لە زانکۆی بەغداد خوێندووتانە، کامە هونەرمەند لە نەوەی تۆ بووه پێتناخۆشە لە هونەر دابراوە؟
بەڵێ ئێمە کۆمەڵێک هونەرمەند بووین لە زانکۆی بەغداد دەمانخوێند. هەندێ لە هاوڕێکانی ئەو کاتم وەفاتیان کردووە. ئەوەی لە ئێمە دوورکەوتەوە سهباح سهنتوور بوو خەڵکی شاری سلێمانی بوو، هۆکارەکەی نازانم .
جگە لەو سیروان سیرینی بوو کە ئەندام پهرلهمانى عێراق بوو، ئەویش ژەنیارێکی زۆر باش بوو. پەیوەند جاف ئێستا ئەو خەریکی کاری خۆیەتی، کامەران عومەر بوو لەگەڵمان لە بەغداد بەڵام ئەوان لە سلێمانیەوە دەهاتن کۆمەڵێک هونەرمەند بووین ئێستا هەمووانم بیر نەماوە. زۆر ژەنیاری باشمان لەگەڵ بوو، وەک سەفین خەراجیانی، بژار دیلان هەموو ئەوانە لەغداد بەیەکەوە بووین زۆری دیکە بووین بەڵام بەداخەوە بیرم نەماوە لەم کاتەدا.
جیا لەوەی وەک هونەرمەندێک ناسراوی لەڕووی بەرهەمهێنانیشەوە خاوەن ستۆدیۆی پێتوایە چەند خزمەتت کردووە؟
بەڵێ بەرهەمم زۆرە، زۆرێك له گۆرانیشم بۆ هونهرمهندان بهرههم هێناوه. خۆتان شارەزان لە هونەر دەزانن ئەوانە کێن، بۆیە پێویست ناکات ئاماژەیان پێبدەم چونکە پێشوتر باسم کردوون. بەڵێ ستۆدیۆم هەیە بەڵام بارودۆخ دەزانن چۆنه، خۆشم بە منەتدار دەزانم بۆ هونەری کوردی زۆر ئیشم کردووە زۆر ئیشی هونەری جوانم کردووە خزمەتی هونەری کوردییم زۆر کردووە خزمەتی تورک و فارس و عەرەبم نەکردووە، چونکە خۆی هونەر سنووری نییە. زۆرێک ئاواز وگۆرانیم لە تورکیا گوتراوەتەوە خۆشم ئێستا یەکێکم لە ئەندامی هونەرمەندانی ئیستهنبوڵ لە تورکیا.
دهتوانین بپرسین دوایین بهرههمت كه لهسهر ئامادهبوون بێت چییه؟
بهم زووانە واتا ماوەیەکی کەم، بەڵام دەمەوێت بشزانم بارودۆخ چی لێ دێتەوە، ئینجا كارهكان تهواو دهكهم. لهوانه گۆرانییەکی زۆر بەناوبانگی شاری سلێمانی هەیە، هونەرمەند کهمال و هونەرمەند سالار گوتوویانە، بەڵام من بە ستایلێکی تر ئامادەم کردووە بەڵام هەندێ کاتی دەوێت هەتا دڵنیا دەبمەوە. ئینشاڵا دوێتێکم دەبێت لەگەڵ کهمال محهمهد، بزانم چۆن دەبێت چونکە لە رووی میوزیک ئامادەکاریی هەموو شتێکی ئامادەیە تەنیا ماوه دهنگى بخرێتهسهر، لەڕووی میوزیکەوە دوو ئاوازی تازەم دانراوە هۆنراوەکەی هی شاعیر محهمهد ئەحمهدە بە ناوی "ساڵانێکە بانگم دەکەی" ئەوەش هەموو شتێکی ئامادەیە تهنیا دەنگ ماوە ئینشاڵا لەماوەیەکی کورتدا دەنگیش دەخەینە سەر. ئەمجارە کە گەڕاینەوە ناو هونەر ون نابین بە شتی جوانەوە دەگەرێینەوە خزمەت دەکەین پێشکەشی هەوادارانمان دەکەین لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆت خاتوو لاڤین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment