دادگاى ده‌ستوورى توركیا دژى بڕیارى داخستنى رۆژنامه‌یه‌كى كوردى ده‌وه‌ستێته‌وه‌ هەواڵ

نوچه‌نێت

دواى پێنج ساڵ لە داخستنى رۆژنامەى (ئۆزگور گونده‌م) كه‌ رۆژنامه‌یه‌كى توركى بوو و خوێنه‌رانى كورد بوون، دادگاى دەستوورى توركیا بڕیارى داخستنى رۆژنامه‌كه‌ به‌ پێشێلكاریى راده‌ربڕین ده‌زانێ.

ئەمڕۆ دووشەممە پێنجى تەمووزى (٢٠٢١) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاویكردەوە، پارێزەرانى رۆژنامەى (ئوزگور گونده‌م) داوایەكیان پێشكەش بە دادگاى دەستوورى توركیا كرد، دژ بەداخستنى ئەو رۆژنامەیە، كە لە (١٦)ى ئابى (٢٠١٦) وە لەچوارچێوەى یاساى له‌ناكاو داخراوە، لە وەڵامى داواكەیان دادگاى دەستوورى توركیا بەگوێرەى مادەى (٢٦ و ٢٨)ى دەستوورى توركیا تایبەت ئازادى رادەڕبڕین و رۆژنامەگەرى، دانى نا بە پێشلێكردنى مافى ئەو رۆژنامەیە.

چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژى داهاتوو وردەكاریى بڕیارەكەى دادگاى دەستوورى سەبارەت بە داخستنى ئەو رۆژنامەیە بڵاوبكرێتەوە.

بەگوێرەى ئەو ئاماره‌ى پارتى گه‌لى كۆمارى "جەهەپە" بڵاوی كردۆتەوە، لەنێوان ساڵانى (٢٠١٣ و ٢٠١٩) بە بەردەوام هەفتانه‌ رۆژنامەیەك یا دوو رۆژنامە لە توركیا داخراوە.

بە دیاریكراوى لەماوەى گۆڕینى سیستەمى حكومڕانى توركیا لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆكایەتى لەنێوان (٢٠١٧ و ٢٠١٩) حكومەتى توركیا (١٣٧) رۆژنامەى داخستووە.
لە (١٦)ى ئابى (٢٠١٦) دادگاى توركیا لە ئیستانبوڵ بەتۆمەتى بانگەشەكردن بۆ تیرۆر، لە چوارچێوەى یاساى بارى تەنگەتاوى رۆژنامەى (ئوزگور گونده‌م-Özgür Gündem )ى داخست.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین