یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایه‌كی توركیای ره‌تكرده‌وه
نوچەنێت:
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه شه‌شی ته‌مووزی (2021) ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه، ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین سه‌رۆكی كۆسیۆنی ئه‌وروپا دوای به‌شداریكردنی له دانیشتنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له ستراسبۆرگ گوتی، "ده‌مێكه قسه‌م له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كردووه، كه داواكه‌ی بۆ دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌تی فه‌رمی له‌دوورگه‌ی قوبڕسی دابه‌شكراو، کە له لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تكراویته‌وه، دووباره‌ش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپا دەکەینەوە".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد،"برۆكسل و پایته‌خته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا چاویان له‌سه‌ر سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی (20)ی ئه‌و مانگه‌ی سه‌رۆكی توركیایه بۆ قوبڕسی دابه‌شكراو، سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه و سنووره‌كانی ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان بۆ ئه‌ردۆغان روونكردۆته‌وه".
ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی توركیا له‌كاتێكدایه یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاسایی و ئه‌رێنی بێت، به‌ڵام چاودێران ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه، ئه‌و سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی ئه‌ردۆغان ببێته هۆی زیادبوونی ئاڵۆزی نێوان ئه‌نقه‌ره و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دوورگه‌ی قوبرسی دابه‌شكراو، توركیا داوا ده‌كات، بكرێت به دوو ده‌وڵه‌تی فه‌رمی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment