هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ى به‌نده‌ره‌كه‌ى دوبه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

گوته‌بێژى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى دوبه‌ى رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو له‌ به‌نده‌رى جه‌بل عه‌لى به‌هۆى ئه‌وه‌ بووه‌، ئه‌و كه‌شتییه‌ى كۆنتێنه‌ره‌كانى هه‌ڵگرتووه‌، مادده‌ى خێرا گڕگرتووى تێدا بووه‌. گوته‌بێژه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هیچ زیانێكى گیانیش له‌ رووداوه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هه‌شتى ته‌مووز مونا مه‌رى گوته‌بێژى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى دوبه‌ى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باس له‌ هۆكارى ته‌قینه‌وه‌ گه‌وره‌كه‌ى شه‌وى رابردووى به‌نده‌رى جه‌بل عه‌لى له‌ دوبه‌ى ده‌كات و زانیارى نوێ ئاشكرا ده‌كات.

مونا ئاشكراى ده‌كات كه‌شتییه‌كه‌ خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ى بۆ وڵاتى جزر قه‌مه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ هیچ زیانێكى گیانى له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ نه‌بووه‌ و ئاگره‌كه‌یش زوو  كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

له‌ به‌شێكى ترى قسه‌كانى مونا مه‌رى باس له‌ هۆكارى ته‌قینه‌وه‌كه‌ ده‌كات و ده‌ڵێ، "به‌هۆى ئه‌وه‌ بووه‌ كۆنتێنه‌ره‌كانى ناو كه‌شتییه‌كه‌ مادده‌ى خێرا گڕگرتوویان هه‌ڵگرتووه‌".

شه‌وى رابردوو كاتژمێر 12 به‌ كاتى دوبه‌ى، ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌شتییه‌كانى به‌نده‌رى جه‌بل عه‌لى له‌ ئیمارات روویدا، حكومه‌تى ئیمارات رایگه‌یاند به‌شێوه‌یه‌كى پێوانه‌یى ئاگرى ناو كه‌شتییه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌.

تا ئێستا وه‌ك رووداوێكى ئاسایى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌ و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ كراوه‌ و هیچ ئاماژه‌یه‌كى سیاسى و ئه‌منى له‌خۆ نه‌گرتووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین