ڤاكسین به‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى په‌روه‌رده‌ ده‌درێت تەندرووستی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى په‌ره‌وه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان، مامۆستایان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ى ده‌توانن ناوى خۆیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا تۆمار بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنجه‌شه‌ممه‌ هه‌شتى ته‌مووز، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌ په‌یجى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاگادارى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى په‌روه‌رده‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن ناوى خۆیان بۆ وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆڕۆنا تۆمار بكه‌ن.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ هاتووه‌، "سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەربە وەزارەتی پەروەردە، دەتوانن خۆتان  تۆمار بکەن لە پێگەی فەرمی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەرگرتنی  ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ئەو پێگە ئەلیکترۆنیەی خوارەوە، وەزارەتی تەندروستی هەماهەنگ دەبێت لەگەڵمان".

وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ له‌گه‌ڵ ئاگادارییه‌كه‌ ئه‌م لینكه‌ى داناوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین