جەمیل ئەلنەمرى: دیدارى لووتکەى نێچیرڤان بارزانى و شا عەبدوڵڵا لەسەر ئاستى شاى ئوردن بوو نەک حکوومەت میدیا

نوچەنێت:

تایبەت بەسەردانى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و عەممان، جەمیل ئەلنمرى، نووسەر و ئەندام پەرلەمانى پێشووى ئوردن، پێیوایە هەردوو سەرۆک، نێچیرڤان بارزانى و شا عەبدوڵڵاى دووەم چاویان بە یەکتر دەکەوێت، وەک خۆى دەڵێت، لەڕاستیدا نوێنەرایەتى هەموو گەل و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى هەرێم و وڵاتەکەیان دەکەن.

جەمیل ئەلنەمرى نووسەر و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى ئوردن، لە میانى دیمانەیەکى لەگەڵ رووداو لە (23-6-2021) ئاماژە بەوەش دەکات، هەماهەنگى زۆر لە نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان هەیە، وە هەردووکیان بە یەک دید دەڕواننە کێشەکانى ناوچەکە، وە بنەماى ئەو پەیوەندییە ڕێزگرتنە لە دراوسێیەتى و پەنابردن بۆ ئامرازە ئاشتیخوازەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوى تیرۆر لەم ئاستەدا پەیوەندی و هەماهەنکى ستراتیژی بە هێزە هەبوو، بەتایبەت لە قۆناغى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر.

 

دەقى دیمانەى جەمیل ئەلنەمرى نووسەر و ئەندامى پێشووى پەرلەمانى ئوردن:

بێگومان ئەم دیدارە لە ئاستى لووتکەدایە لەگەڵ شاى ئوردن، وە دیدارەکە لە ئاستى حکوومەت نییە بەڵکو لە ئاستى شا دایە، ئەمەیش گرنگى و زۆر واتاى هەیە سەبارەت بە پەیوەندییەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هەروەها پەیوەندییەکى مرۆیى و مێژوویى هەیە کە ئوردنى بەردەوام بە هەرێمى کوردستان بەستۆتەوە، وە کاتێ هەردوو سەرکردەکە چاویان بە یەکتر دەکەوێ لەڕاستیدا نوێنەرایەتى هەموو گەل و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى دەکەن. من و زۆر لە هاوڕێییەکانم زۆر گرنگیمانداوە بە کاروبارى هەرێمى کوردستان، هەرێمى کوردستان نموونەیەکى چارەسەرکردنى کێشەکان و مامەڵەکردنى نێوان پێکهاتەکانەلە جیهانى عەرەبى، ئێمە کێشەى ئەمازیغمان هەیە لە مەغریب، وە کێشەى ئەفریقییەکانمان هەیە لە باشوورى ئەفریقیا، کە لە کۆتاییدا بووە خۆى جیابوونەوەیان لە سوودان. 

ـــ پەیوەندی نێوان هەرێمى کوردستان و ئوردن نوێ نییە، پێشتریش سەرۆک مسعود بارزانى زۆرجار لەسەر بانگهێشتى فەرمى شاى ئوردن سەردانى ئەو وڵاتەى کردووە، بۆچى ئوردن هەمیشە بە دواى پەیوەندییەکى باشەوەیە لەگەڵ هەرێمى کوردستان دا؟

حەمیل ئەلنەمرى: وەک باستکرد پەیوەندییەکان نوێ نین، وە زۆر سەردانى هەبووە بۆ ئوردن لەلایەن سەرکردەکانى هەرێمى کوردستان، لە پێیى هەموویانەوە بەڕێز مسعود بارزانى، وە دوا سەردانیان لە (2) مارسى ساڵى ڕابردوو بەڕێز مەسرور بارزانى سەردانى ئوردنى کرد و لەلایەن چەندین بەرپرسەوە پێشوازییان لێکرا، وە ئوردنیش بە هەمان شێوە سەردانى هەرێمى کوردستانى کردووە نەک تەنها لە ئاستى فەرمى، بەڵکو لە ئاستى جەماوەری و حکوومیش، من خۆم پێش دوو ساڵ لە هەولێر بووین، لە کۆڕبەندێکى هەرێمى زۆر گرنگ سەبارەت بە پەیوەندییە هەرێمییەکان، وە ئایندەى عێراق و هەرێمى کوردستان لەناوچەکە، وە پێشتریش گفتوگۆى چڕمان هەبووە لەگەڵ برایامانمان لە هەرێمى کوردستان.

ئێستاش شاى ئوردن لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان دیداریان دەبێ، بێگومان دیوى پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن، وە پەیوەندیى ئابوورى زۆر جیاواز هەن لەگەڵ هەرێمى کوردستان، لەوانە هێڵى ئاسمانى هەیە ڕۆژانە لە ئوردنەوە بۆ هەولێر. 

ـــ لە ڕووى ستراتیژییەوە هەرێمى کوردستان دەتوانێ چە کاریگەریەکى لەسەر ڕۆڵ و پێگەى ئوردن لە ناوچەکەدا هەبێ؟

حەمیل ئەلنەمرى: زۆر هەماهەنگى لە نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان هەیە، وە هەردووکیان بە یەک دید دەڕواننە کێشەکانى ناوچەکە، وە بنەماى ئەو پەیوەندییە ڕێزگرتنە لە دراوسێیەتى و پەنابردن بۆ ئامرازە ئاشتیخوازەکان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان، بۆ بەرەنگاربوونەوى تیرۆر لەم ئاستەدا پەیوەندی و هەماهەنکى ستراتیژی بە هێزە هەبوو، بەتایبەت لە قۆناغى ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر. لەڕووى مێژووییەوە ئوردن بەردەوام خەمخۆر و هاوسۆزى پرسى کورد بوو، وە بەردەوام پێشوازیى لە سەرکردە کوردەکان دەکرد لە ئوردن،  هەروەها دەمانەوە و نیشتەجێ دەبوون، وە بەردەوام ئوردن هەوڵى دەدا کێشەکانى نێوان ناوەند و هەرێمى کوردستان چارەسەر بکرێن بە هەموو شێوازێکى ئاشتیخوازانە.

ڕەنگە لە ماوەى قەیرانەکان پەیوەندى نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان هەندێک خراپ بووبێت بە هۆى زەحمەتى پەیوەندیکردن و هاتووچۆکردن، بەڵام کاتێ دۆخەکە  باشتر بووەوە لە ئاستى هێلى ئاسمانى و وشکانى، هەروەها هاتووچۆى مرۆڤەکان و ناردنى کاڵا، پەیوەندییەکان دیسان گەڕانەوە ئاستى خۆیان، وە وەبەرهێنانى گەورەى ئوردنى هەن لە هەرێمى کوردستان، کە کەلوپەل ئالوگۆڕ دەکەن لە نێوان هەردوولادا، دەتوانم بڵێم لێکتێگەیشتنێکى سیاسیش هەیە، وە یەکێک لە باشترین وڵاتانى ناوچەکە هاوبیرە لەگەڵ هەرێمى کوردستان لەڕووى سیاسییەوى ئوردنە.

ـــ تا ئێستا چەندینجار نێچیرڤان بارزانى و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوەیان هەبووە، ئەمڕۆش جارێکى دیکە کۆبوونەوەیەکى لووتکە لە نێوان هەردوو سەرۆک ئەنجام دەدرێت، چۆن دەڕوانیتە سەردانەکەى ئەمڕۆى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ ئوردن؟

حەمیل ئەلنەمرى: بێگومان ئەم دیدارە لە ئاستى لووتکەدایە لەگەڵ شاى ئوردن، وە دیدارەکە لە ئاستى حکوومەت نییە بەڵکو لە ئاستى شا دایە، ئەمەیش گرنگى و زۆر واتاى هەیە سەبارەت بە پەیوەندییەکە لەگەڵ هەرێمى کوردستان، هەروەها پەیوەندییەکى مرۆیى و مێژوویى هەیە کە ئوردنى بەردەوام بە هەرێمى کوردستان بەستۆتەوە، وە کاتێ هەردوو سەرکردەکە چاویان بە یەکتر دەکەوێ لەڕاستیدا نوێنەرایەتى هەموو گەل و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى دەکەن. من و زۆر لە هاوڕێییەکانم زۆر گرنگیمانداوە بە کاروبارى هەرێمى کوردستان، هەرێمى کوردستان نموونەیەکى چارەسەرکردنى کێشەکان و مامەڵەکردنى نێوان پێکهاتەکانەلە جیهانى عەرەبى، ئێمە کێشەى ئەمازیغمان هەیە لە مەغریب، وە کێشەى ئەفریقییەکانمان هەیە لە باشوورى ئەفریقیا، کە لە کۆتاییدا بووە خۆى جیابوونەوەیان لە سوودان. 

هەروەها ئێمە وەکو ڕۆژشنبیرى عەرەب و ئوردنى بەردەوام گرنگیمان داوە بە کاروبارى کورد بۆ ئەوەى باشترین دیدمان هەبێ بۆ بەرژەوەندى هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەى لە خواستەکانى گەلى کوردستان تێبگەین، بۆ سەلماندنى خۆیان و بڕیاردان لە چارەنووسى خۆیان، وە بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانى عێراق بۆ گرەنتیکردنى یەکێتى لە چوارچێوەیەکى دیموکراسى، چۆن دەکرێ ئەو پەیوەندییە بەرەو باشتر ببەین، وە ئێمە بەردەوام وەک ڕۆشنبیرى ئوردنى زۆر بە دڵخۆشییەوە دەمانڕوانییە پەیوەندییە فەرمییەکانى ئوردن لەگەڵ هەرێمى کوردستان، وە ئەو پەیوەندییە لەگەڵ سەرۆکى ئێستاى هەرێمى کوردستان نوێ دەبێتەوە، بە دڵنیایشەوە تەنها دیوى سیاسى ناگرێتەوە، بەڵکو دیوەکانى مرۆیى و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و کولتوور و هەموو دیوەکانى تر دەگرێتەوە.

ـــ پەیوەندییەکانى نێوان سەرۆک بارزانى لەگەڵ شا عەبدوڵڵا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى حەفتا و هەشتا، ئێستا چۆن دەڕواندرێتە ئەم پەیوەندییانە؟ 

حەمیل ئەلنمرى: ئوردن بە هۆى سیاسەتى میانڕەوى خۆیەوە، ئەوەى کە هەوڵدەدات خاڵى هاوبەش بدۆزێتەوە لەگەڵ هەڵوێستێکى یەکڵاییکەرەوە دژى تیرۆر و توندوتیژى سیاسى، دەکرێ ڕۆڵ بگێڕێ لە ئاسییکردنەوەى نێوان هەولێر و بەغدا، تاوەکو بگەنە کەنارى ئاشتى لەو پەیوەندییەدا، وە کرانەوە و ڕێکخستنەوەیەکى باش دەکرێ بەدیبێت و خزمەتى ئوردن و کورد بکات بە شێوەیەکى زۆر باش، لە کۆتاییشدا خەڵکى شتێکى بەرجەستەیان دەوێ، وە هەر چەند پەیوەندییە ئابوورییەکان پێشبکەون و پڕۆژەى هاوبەشمان هەبێ، وە هەناردەکردن و هاوردەکردن بە شێوەیەکى فراوان بکرێ.

ـــ باسى دۆخى ئابووریتان کرد وە هەروەها ئەو کۆمپانیایانەى ئوردن کە لە هەرێمى کوردستان دان، کە نزیکەى (100) کۆمپانیایەکى هەیە، لە بوارى گەشەکردنى ئابووریی کوردستان، ئوردن وەک پێویست توانیویەتى ڕۆڵ بگێرێت، وە دەتوانێ لە داهاتوو چى بکات؟

حەمیل ئەلنەمرى: لە بوارى وەبەرهێنانەوە ئەوە زۆر گرنگە، وە زۆر لە کۆمپانیا ئوردییەکان وەبەرهێنانیان کردووە لە هەرێمى کوردستانى عێراق، هەروەها لقى پیشەسازى ئوردنى هەیە لە هەرێمى کوردستان، وە بەردەوام هاندان و هەماهەنگى هەبووە لە هەرێمى کوردستانەوە سەبارەت بەو بابەتە، وە ئەو کێشانەى ڕووبەڕووى وەبەرهێنانى ئوردنى دەبێتەوە لەگەڵ هاوئاهەنگى پیشەسازى بە پرسە سیاسییەکان لەگەڵ سەقامگیرى و ئەو توندوتیژیەى کە ماوەیەک لە هەرێم زاڵبوو، هەروەها پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا کاریگەریان هەبوو، چونکە ماوەیەک نەدەتوانرا ڤیزە وەربگرین بۆ سەردانیکردنى هەرێمى کوردستان بەبێ ڕەزامەندى بەغدا، ئەوەش کێشە هەبوو.

هەروەها بارزگان و وەبەرهێنەرانى ئوردنى بەدەستى ڕیگرییەکانى بەغدا لە پێدانەدان ڤیزە ناڵاندیان، کە لە هەرێمى کوردستان کاریان دەکرد، بەڵام پێموایە ئەم کێشانە نامێنن و دۆخەکە دەچێتەوە بارى سروشتى خۆى، وە لە ئایندەى نزیکدا پەیوەندییەکان زیاتر پێشدەکەون. لە ساڵى ڕابردوودا کۆرۆنا هەبوو، پەیوەندییە نێودەوڵەتى و ئابوورییەکانى پەکخست، هەروەها جوڵەى مرۆڤەکانى پەکخست، وە ئەوەى بەرامبەر هەرێمى کوردستان ڕوویدا، بەرامبەر هەمووان هاتووە، بەڵام لە ئوردن قۆناغى چاکبوونەوە هەیە لە هەرێمى کوردستانیش بە هەمان شێوە، بۆیە دۆخەکە بەرەوباشتر دەچێت، بۆیە دەست بە گەشتى ئاسمانى و جوڵەى ئاسایی دەکەینەوە، ئەمەیش خاڵێکى وەرچەرخان دەبێ بۆ بازدانێکى  نوێ لە پەیوەندییەکانى نێوان ئوردن و هەرێمى کوردستان. 

س: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین