نەتەوەیەکگرتووەکان: (9%)ى دانیشتوانى جیهان بە سکى برسى دەخەون ئابووری جیهان

نوچەنێت:

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی، کە ئاژانسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە ڕایدەگەێنێت، بەهۆی قەیرانەکانى وەکو گۆڕانکاری کەشوهەوا و کاریگەرییەکانی کۆرۆنا وایکردووە نرخی خۆراکییەکان بەرزبێتەوە بەمەیش تەنها لە ئەمساڵدا نەبوونی ئاسایشی خواردن بە رێژەی (40٪) بەرزبووەتەوە.

عارف حوسێن، ئابووریناسی باڵای پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەڵێت، بەرزى نرخى خۆراک باشترین هاوڕێی برسیەتییە. لە ماوەی رابردوودا بەهۆى شەڕ و پێکدادانەکان، گۆڕانی کەشوهەوا و کۆڤید نۆزدە پێکەوە دەست لەنێو دەست بوون. ئێستاش بەرزیی نرخی خۆراک چووەتە پاڵ ئەو سێ قەیرانە کوشندەیە.

ئاژانسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە زیادبوونی نرخى خۆراک نیگەرانە و دەڵێت، لە ئەمساڵدا نەبوونی ئاسایشی ماددە خۆراکییەکان کاریگەری لەسەر (270) ملیۆن کەس دەبێت. 

پرۆگرامی خۆراکی جیهانی نموونەی هەندێک لەو وڵاتانە دەهێنێتەوە کە ماددە خۆراکییەکان تێیاندا زۆر نرخیان بەرز بووەتەوە و ئەوەش کاریگەری گەورەی لەسەر خەڵکی هەبووە. بە گوێرەی ئاژانسەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان، لوبنان رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بوەتەوە و نرخی ئارد 219% بەرزبووەتەوە و نرخی رۆنیش لە سووریا بەراورد بە ساڵێک پێش 440٪ بەرزبووەتەوە. 

  ئەو ئاژانسە باس لەوەش دەکات، هەموو شەوێک نزیکەی (690) ملیۆن کەس کە دەکاتە (9٪)ی دانیشتوانی جیهان بە برسیەتی سەردەنێنەوە و دەشڵێت، لە (2016)ەوە برسیەتی لەبەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین