مەلا بەختیار: پێمخۆشبوو بە ناوی خۆمەوە ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە کوردستانی

نوچەنێت:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دیداری بەرێز مەسعود بارزانی دا، بۆ دروستکردنی کێشە لە ناو یەکێتیدا، رێك کەوتووم. پێم خۆشبوو بە ناوی راشکاوی خۆمەوە، ئەم درۆیەش بە درۆ بخەمەوە."

ئەمڕۆ شەممە (10)ى تەمووزى (2021)، مەلا بەختیار لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەسبووک لە ڕاگەیێندراوێکدا، ڕەتى دەکاتەوە دەستى لە دروستکردنى کێشەى ڕۆژى (8) تەمووزى ڕابردووى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى هەبێ. لەسەر دیدارەکەى خۆى و سەرۆک مسعود بارزانى دەشڵێت، "هەرگیز قسەی وا لە دیدارەماندا، نەهاتۆتە ئاراوە."

بە وتەى مەلا بەخیتار لە چەند سایت و پەیجێک وا بڵاوکراوەتەوە گوایە لە دیدارەکەى لەگەڵ سەرۆک مسعود بارزانى بۆ دروستکردنى کێشە لە ناو یەکێتى ڕێککەوتن، ئاماژە بەوەش دەکات، "بەڵکو بە پێچەوانەوە، قسەمان لەسەر رونەدانی شەر لەگەڵ (p.k.k) چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کردووە. بە چارەسەرکردنی گرفتەکان لەگەڵ بەڕێز لاهور شێخ جەنگیش."

لە دیدارەکەى خۆیى و سەرۆک بارزانى، مەلا بەختیار روونیشدەکاتەوە، جەخت کراوەتەوە کە پێویستە کۆنگرەیەکی کوردستانی لە هەرێمدا سازبدرێ، بۆ ئەوەی هەموو لایەك، پێکەوە، لایەنەکانی دەسەڵات و بەرهەڵستکار و پسپۆر و رێکخراوە مەدەنیەکان، رێگە چارەسەری دۆخەکە بدۆزنەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین