ئەمریکا داواى ئازادکردنى زیندانییە ئەمریکییەکان دەکات ئێران

نوچەنێت:

رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئیدارەی بایدن بۆ کاروباری ئێران، داوای ئازادکردنی هەموو ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی کرد کە لە زیندانەکانی ئێراندان. مالی جەختی کردەوە، ئیدارەی بایدن ناچێتە ژێر باری "رێککەوتنێکی ناتەواو" دەربارەی ئازادکردنی هاووڵاتیانی خۆی لە ئێراندا.

ئەمرۆ شەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دویچە ولە" بڵاوی کردەوە، رۆبێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئێدارەی بایدن بۆ کاروباری ئێران، گوتی، سیاسەتی ئیدارەی بایدن، گەڕاندنەوەی هەموو هاووڵاتییە زیندانیکراوەکان لە ئێرانە. 

مالی جەختی کردەوە، ئەمریکا هیچ رێککەوتنێکی خراپ دەربارەی هاووڵاتییە زیندانیکراوەکانی خۆی قەبووڵ ناکات. ئەو قسانەی مالی، ئاماژەیە بۆ رێککەوتنی دوو لایەنەی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زیندانییەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦دا، ئیمزا کرا. 

رۆبێرت مالی، یەکێک لەو کەسانە بوو کە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی، سەبارەت بە ئازادکردنی زیندانییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران، گفتوگۆی کرد. 

لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ی نێوان وڵاتانی ١+٥ و ئێران، پێنج هاووڵاتی ئەمریکیی کە لە ئێران زیندانی بوون، ئازاد کران. 

مالی جەختی کردووەتەوە، لە ئێستاشدا، هاوکات لەگەڵ گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی ڤیێنا، گفتوگۆ بۆ ئازادکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکا کە بە شێوەیەکی "نادادپەروەرانە" لە ئێران زیندانی کراون، لە ئارادان. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین