ئیسرائیل: رەنگە چۆڵکردنی هۆڵی فڕۆکەخانەی بڕۆکسل، لە ترسی ئێران بووبێت ئێران

نوچەنێت:

میدیاکانی ئیسرائیل بە گێڕانەوە لە چەند سەرچاوەیەکی سەر بە داودەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، ڕایانگەیاند، رەنگە چۆڵکردنی دوو هۆڵی فڕۆکەخانەی بڕۆکسل بە هۆکاری ئەمنی، کە رۆژی رابردوو ڕووى دا، هەروەها گەڕانەوەی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی قەتەر لە نیوەی رێگاوە، بە هۆی ئاگاداربوونەوە لە هەوڵێکی ئێران بۆ تاقیکردنەوەی سیستەمی ئاسایشیی ئاسمانی ئیسرائیل ئەنجام درابێت.

 

 

ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەمووزی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی "ئێران ئێنتەرنەشنال" بڵاوی کردەوە، کارمەندانی داودەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پاکەتێکی گوماناوییان لە بەشی کۆنتڕۆڵکردنی تیکێتی گەشتیارانی گەشتێکی ئیسرائیلی لە فڕۆکەخانەی بڕۆکسل دۆزییەوە، ئەو رووداوە بووە هۆی چۆڵکردنی هۆڵی ئەو فڕۆکەخانەیە بۆ ماوەی ٩٠ خولەک. هەروەها فڕۆکەیەک کە لە دەوحەوە بەرێ کەوتبوو، لە نیوەی رێگا گەڕایەوە. 

ئاژانسی هەواڵی "وای نێت"ی ئیسرائیل، بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی داودەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە، رایانگەیاند، بەرپرسانی بەلجیکا، ژنێکی ئێرانییان دەستبەسەر کردووە کە خاوەن ئەو پاکەتە بووە، بە گومانی ئەوەی کە پەیوەندی بە بەرنامەی ئۆپەراسیونەکەی ئێرانەوە هەبووە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ئامانجە ئیسرائیلییەکان، لە فڕۆکەخانەی بڕۆکسل. 

هەرچەندە دوای پشکنینی جانتاکەی، شتێکی ئەوتۆ نەدۆزرایەوە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل ئەوە بە ئۆپەراسیۆنێکی بەئەنقەست لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە، بە مەبەستی تاقیکردنەوەی سیستەمی ئاسایشی ئاسمانی ئیسرائیل دەزانن. 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین