سووریا و ئێران پەرە بە پەیوەندییە ئابوورییەکانیان دەدەن ئێران

نوچەنێت:

حوسێن عەرنووس، سەرۆک وەزیرانی سووریا، لەگەڵ عەباس گوڵڕو، جێگری سەرۆکی گرووپی هاوڕێیەتی پەرلەمانی ئێران و سووریا و ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران کۆبوونەوە.

رۆژی هەینی نۆی تەمووزی ٢٠٢١، ماڵپەڕی "میدل ئیست نیوز" بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی سووریا، لەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان پەرلەمانی هەردوو وڵات و پەرەپێدان بە گەشت و دیدارەکانی نێوان نوێنەران ڕایگەیاند، ئەوە لە قازانجی هەر دوو وڵات دەبێت. 

هەروەها عەرووس گوتی: حکوومەتی سووریا هەوڵ دەدات پەرە بە هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی بدات و رێوشوێنی گونجاو لەگەڵ ئاستی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو وڵات دابڕێژێت. 

عەرووس ئاماژەی بەوە دا، تاران و دیمەشق بە مەبەستی واژۆکردنی رێککەوتنە دوولایەنەکان و جێبەجێکردنی خێرای پلانە هاوبەشەکان و سڕینەوەی کێشە و گرفتەکان هەوڵ دەدەن. 

لە لایەکی ترەوە، گوڵڕو گوتی: ئامانجی شاندەکەی پەرلەمانی ئێران لەو گەشتە بۆ سووریا، هاوئاهەنگی زیاتر و پەرەپێدان بە هاوکارییەکان و سڕینەوەی گرفتەکانی سەر رێگای هاوکارییە هاوبەشەکانى هەردوولایە. 

گوڵڕو گوتیشی: پەرلەمانی ئێران گرنگی زۆر بە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و هاوپەیمانی وەک سووریا دەدات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین