دەروازەى حاجى ئۆمەران: بەبێ پشکنینى کۆرۆنا ڕێگە بە سەردانیکردنى وڵاتى ئێران نادەین کوردستانی

نوچەنێت:

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەینێدراوێکدا، ئاگاداری هەموو ئەو هاووڵاتییان دەکاتەوە بەنیازى گەشتکردنن بۆ ئێران، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف)ـیان پێ بێت، ئەگەرنا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رێگەی گەشتکردنیان پێدرێت.

ئەمڕۆ شەممە (10)ى تەمووزى (2021)، دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، ئاگاداری هەموو هاووڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئەوانەی کە بە نیازن لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت بۆ ئێران بکەن، دەبێ پشکنینی کۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف) لەگەڵ خۆیان بهێنن.

پەیوەست پشکنینى کۆرۆنا، دەروازەى حاجى ئۆمەران لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیشدەکاتەوە، بۆ ئەوەى هاووڵاتییان توشی گرفتی رێگا نەبن، داوا لە هەموو گەشتیاران دەکەین بەبێ هەبوونی پشکنینی کۆرۆنا بە مەبەستی چون بۆ وڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن چونکە رێگایان پێنادرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین