لەم مانگەدا بەردى بناغەى پڕۆژەى هەپى ستى لە هەولێر دادەنرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر ڕایدەگەینێ وا بڕیارە لەم مانگە، وڵاتى چین گەورەترین پڕۆژەى وەبەرهێنان لە هەولێر دەست پێبکات بە ناوى هەپى ستى.

سامان عارەب، بەڕێوەبەرى گشتیى وەبەرهێنانى هەولێر، بە رووداوى ڕاگەیاند، پرۆژەى هەپى ستى لەسەر رووبەڕی دوو هەزار دۆنم زەوی دروستدەکرێت، سەرمایەی پرۆژەکە پێنج ملیار دۆلارە.

وا بڕیارە لە ماوەی پێنج ساڵدا پڕۆژەى هەپى ستى تەواو بکرێت و پێشبینیش دەکرێ ساڵانە چواردە ملیۆن گەشتیار سەردانی پرۆژەکە بکەن.

بە وتەى سامان عارەب، شوێنى پڕۆژەى هەپى ستى دەکەوێت باکووری رۆژئاوای هەولێر لە هەردوو کەرتی ئاشۆکان و دارەبەن لەسەر رێگەی هەولێر- دهۆک دەبێت، بەپێی ئەو پلانەی پێشکەشکراوە و پرۆژەکە هەلی کار بۆ هەشت هەزار کەس دەرەخسێنێت.

دەشڵێت، پرۆژەکەوە سێکتەرەکانی گەشتیاری، بازرگانی، نیشتەجێبوون و کۆمەڵێک شاری یاریی تێدادەبێت،  وەبەرهێنانى هەولێریش دەڵێت، هەپى ستى دەبێتە چوارەم پرۆژەی هاوشێوە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە دروست دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین