بەغدا 200 ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستان نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

بە پێى لێدوانى بەرپرسێکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ (200) ملیار دینارەکەى بەغدا، وەک پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى (2021)ى عێراق، خرایە سەر هەژمارى بانکى حوومەتى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (11)ى تەمووزى (2021)، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو (200) ملیار دینارەى کە لە بودجەى (2021)ى عێراق وەک پشکى کورد ڕێککەوتنى لەسەر کرابوو، ئەمڕۆ لەلایەن بەغداوە خریە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

هەر لە بارەى (200) ملیار دینارەکە، فارس عیسا دەڵێت، وا بڕیار بوو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، 200 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، بەڵام بە هۆى تەواوبوونی دەوامی فەرمی لە رۆژی پێنجشەممە دواخرا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ ڕێباز حەملان یاریدەرەى سەرۆک وەزیرانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، سەرەتاى ئەم هەفتەیە بەغدا (200) ملیار دینارەکە بۆ هەرێمى کوردستان دەنێرێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین