وەزارەتى دارایى: 200 ملیار دینارەکە خرایە سەر ئەژمارى بانکى وەزارەتى دارایى هەرێم کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەى هاتنى (200) ملیار دینارەکە  راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان."

ئەمڕۆ یەکشەممە (11)ى تەمووزى (2021)، بە پێى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، ناردنى (200) ملیار دینارەکە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم، " لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق"ـە.

دەشڵێت، بڕى پارەکە، "خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر."

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان:

ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ ڕێکەوتی 2021/7/11، لە چوارچێوەی جێبەجێ کردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەمرۆ یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق، کە بڕی 200 ملیار دینارە، خرایه‌ سه‌ر ئەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین