سۆمۆ: ئه‌ركى ئێمه‌ نییه‌ داهاتى نه‌وت له‌ هه‌رێم وه‌ربگرین کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ئاشكراى كرد، هه‌رێمى كوردستان هیچ نه‌وتێكى راده‌ستى كۆمپانیاى سۆمۆ نه‌كردووه‌ و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه‌ ئه‌ركى سۆمۆ نییه‌ داهاتى نه‌وت له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرێت.

عه‌لا یاسرى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێى شوبات، لێدوانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى "واع" داوه‌ و باسى ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانى كردووه‌.

سۆمۆ: نرخى نه‌وت هه‌رێم زۆر له‌وه‌ى عێراق كه‌متره‌

یاسرى ده‌ڵێ، "بابه‌تى ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وتى هه‌رێم پسپۆرى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقه‌ و به‌گوێره‌ى یاساكانى بودجه‌ی گشتییه‌ و بۆیه‌ له‌ پسپۆڕى كارى كۆمپانیاى سۆمۆ نییه‌".

‌له‌ هه‌مان لێدوان دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان هیچ نه‌وتێكى ڕاده‌ستى سۆمۆ نه‌كردووه‌ و له‌ پسپۆڕى سۆمۆیش نییه‌. ئه‌م لێدوانه‌یش پێچه‌وانه‌ى ئه‌و داوایانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانگوت ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سۆمۆ رێبكه‌وێت.

سه‌باره‌ت به‌ نرخى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، عه‌لا یاسرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیاى سۆمۆ ده‌ڵێ، "زانیارییمان له‌ سه‌ر نرخى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان نییه‌، به‌ڵام ئه‌و نرخه‌ى له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه‌ داده‌نرێت له‌ نرخى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان زیاتره‌".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین