باوکێک لەسەر کێشەیەکى خێزانى کچێکى خۆى دەکوژێت هەواڵ

نوچەنێت:

شەوێ لە ڕابردوو لە گەڕەکێکى شارى هەولێر، باوکێک کچێکى خۆى دەکوژێت و وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى هەولێریش دەڵێت، هۆکارەکەى کێشەیەکى خێزانى بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (12)ى تەمووزى (2021)، موقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەسەر رووداوى کوشتنى کچێک لەلایەن باوکیەوە بە رووداوى راگەیاند، کاژمێر (11:00)ی شەوی رابردوو پۆلیس ئاگادارکراوەتەوە لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی گەلاوێژ، باوکێک بە ناوى (ر.ح) هەڵساوە بە کوشتنى کچەکەى.

بە وتەى  وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رووداوەکە پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەو و لێکۆڵینەوەکان بەردەوام و دەشڵێت، دواى کوشتنى کچەکەى، باوکى هەڵاتووە بۆ شوێنکى نادیار و دادوەریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە.

لە بارەى هۆکارى کوشتنى ئەو کچە، موقدەم هۆگر عەزیز ئاماژە بەوە دەکات، لێکۆڵینەوەکان ئێستا تەواو نەبوونە، بۆیە بە تەواوى هۆکارەکەی نازانرێت، بەڵام وەکو ئەنجامی سەرەتایی، دەرکەوتووە کێشەی خێزانییان هەبووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین