تووندوتیژى سێكسى هاوسه‌ران چییه و ئه‌و دیارده‌یه له كوردستان بوونى هه‌یه؟
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
ده‌ستدرێژى سێكسى له‌لاى هاوسه‌ران چییه؟
ده‌ستدرێژى سێسكى هاوسه‌ران: ئه‌وه‌یه ژنێك له شێوازێكى سێكسكردن ناچار بكرێت
وه‌ك ده‌زانرێت ده‌ستدرێژى سێكسى یان گێچه‌ڵى سێكسى ئه‌وه‌یه، بێ ره‌زامه‌ندى یه‌كێكیان هه‌وڵى سێكسكردن و جووتبوون بدرێت و لایه‌نى ناڕازیبوو ناچارى سێكسكردن بكرێت. له هه‌موو یاساكانى دنیا ئه‌م كاره به تاوان داده‌نرێت و سزاى تووندیشى بۆ دانراوه. ئه‌مه ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌و دوو كه‌سه "ژن و پیاو" هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێوان نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌ى چى ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌رى یه‌كتر بوون، خۆ ئه‌و كاته له‌ڕووى ئاین و یاساوه مافى جووتبوونیان پێدراوه، ئه‌ى بۆچى ده‌ستدرێژى روو ده‌دات؟ شاره‌زایانى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌مه كاتێك روو ده‌دات كه یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان (زۆربه‌ى كات ژنه‌كه‌یه) ئاره‌زووى سێكسكردنى نه‌بێت و پیاوه‌كه ناچارى بكات و به تووندوتیژى له‌گه‌ڵى جووت بێت. یان به شێوه‌یه‌كى وردتر، به‌مشێوه‌یه پێناسه ده‌كرێت، "ده‌ستدرێژى سێكسى له‌نێوان هاوسه‌ران ئه‌وه‌یه كاتێك ژنه‌كه ئاره‌زووى نییه له سێكس، یان له شێوازێكى سێكس كه حه‌زى پێناكات و له‌گه‌ڵ نه‌ریت و به‌هاكانى یه‌كناگرێته‌وه، كه‌چى پیاوه‌كه به تووندوتیژى به‌سه‌رى ده‌سه‌پێنێ و ناچارى ده‌كات".
دادگاى نێوده‌وڵه‌تى گێچه‌ڵى سێكسى هاوسه‌ران
به تاوان داده‌نێت
له راپۆرتێكى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى هاتووه، له مادده‌ى حه‌وته‌مى سیسته‌مى بنه‌ڕه‌تى دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى هاتووه، ده‌ستدرێژى هاوسه‌ران به تاوان داده‌نرێت، چونكه ره‌گه‌زه‌كانى نه‌بوونى ئاره‌زوو، تووندوتیژى هه‌ڕه‌شه له‌خۆ ده‌گرێت. هه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه روونى ده‌كاته‌وه له‌ساڵى 1993 وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستدرێژى سێكسى خستووه‌ته ناو چوارچێوه‌ى ئه‌و توندوتیژییانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت.
ده‌ستدرێژى هاوسه‌ران له عێراق
حوڕه :
%9ى ژنانى عێراق له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه تووندوتیژى سێكسیان ده‌رهه‌ق ده‌كرێت
به‌گوێره‌ى ئه‌م راپۆرتانه‌ى كه مانگى رابردوو بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له وڵاتانى ئیسلامى به تایبه‌تى له میسڕ و توونس ئه‌و دیارده‌یه ته‌واو زه‌قبووه‌ته‌وه و خه‌ریكه رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و مافى مرۆڤ كار له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ده‌كه‌ن. راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و دیارده‌یه له‌و كۆمه‌ڵگایانه زه‌قتره كه پیاوان پێیانوایه ده‌توانن له هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌توانن "چێژ له هاوسه‌ره‌كانیان وه‌ربگرن".
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه سه‌باره‌ت به بوونى دیارده‌كه له عێراق ئاماژه‌ى به دوو ئامار كردووه، یه‌كێكیان له‌لایه‌ن رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ له 2006 بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، له پێنج ژن یه‌كێكیان رووبه‌ڕووى تووندوتیژى خێزانى ده‌بێته‌وه، به‌گوێره‌ى ئامارى دووه‌م كه له 2012 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێ، 36%ى ژنانى هاوسه‌ردار رووبه‌ڕووى تووندوتیژى ده‌بنه‌وه و 9% په‌یوه‌ندى به توندوتیژى سێكسیه‌وه هه‌یه. وه‌ك دره‌ده‌كه‌وێت ئامارى نوێ له‌و راپۆرته‌دا نییه، به‌ڵام وه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن به‌هۆى هه‌ستیارى بابه‌ته‌كه‌وه له كۆمه‌ڵگاكانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌گه‌ر ئاماره‌كیش هه‌بێت ئه‌وا ورد نییه.
ئه‌و دیارده‌یه له كوردستان بوونى هه‌یه؟
هه‌ندێك پیاو له‌به‌رانبه‌ر ساردى سێكسى هاوسه‌ره‌كه‌ى
كه‌مته‌رخه‌مى خێزانى و بژێوى ده‌نوێنێ
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌وه شاره‌زایان گریمانه‌ى بوونى ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆى دابونه‌ریته‌كانى كۆمه‌ڵگه ئافره‌تان ناتوانن له‌و بابه‌ته سكاڵا له هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن و دۆسیه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن. یه‌كێك له‌و شاره‌زایانه‌ى قسه‌ى بۆ "نوچه‌نێت" كردووه، باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى ئه‌وه‌ى ساردى سێكسى له‌ناو ژنانى كورد و كۆمه‌ڵگاكانى هاوشێوه‌ى هه‌یه، ژن هه‌موو كاتێك ئاماده‌یى بۆ جووتبوون له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى نییه، كه‌چى له‌به‌رانبه‌ردا پیاوان ئاره‌زوویان زیاتره، بۆیه لێره‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت. ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێ، "من چه‌ندان كه‌س ده‌ناسم ئه‌و كێشه‌یه‌یان هه‌بووه، له‌لاى دایك و خوشك و هاوڕێكانیان باسیان له‌وه كردووه كه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان تووندوتیژییان به‌رانبه‌ر ده‌كرێت، یان بۆ جۆرێكى دیاریكراو له سێكس ناچار ده‌كرێن، كه خۆیان پێیان (حه‌رام) یان ناشیاوه".
شاره‌زایان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه تووندتیژى ته‌نیا ئه‌وه نییه، به لێدانى جه‌سته‌یى ژنه‌كه بۆ سێكس ناچار بكرێت، به‌ڵكو زۆرجار پیاوه‌كه كه ده‌بینى ژنه‌كه له په‌یوه‌ندى سێكسى سارده و ئاره‌زووى زۆر نییه، هه‌ڕه‌شه‌ى هێنانى ژنێكى تر ده‌كات یانیش په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ژنێكى تر دروست ده‌كات، یان له‌به‌رانبه‌ر ئه‌ركه ئابووریی و بژێوییه‌كان و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یكان وه‌ك سزاییه‌ك بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى كه‌مته‌رخه‌مى نیشان ده‌دات، ئه‌مه‌یش جۆرێكى تره له تووندوتیژى ئاسایشى ده‌روونى و كۆمه‌ڵایه‌تى ژنه‌كه‌ى ده‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌وه.
پارێزه‌رێك:
توندوتیژى سێكسى هاوسه‌ران له كوردستان هه‌یه
ئه‌وان روونتر قسه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، بۆ نموونه پیاوه‌كه خه‌رجییه‌كانى ماڵ به ته‌واوى له ئه‌ستۆ ناگرێت، یان به نیمچه ئاشكرا په‌یوه‌ندى تر دروست ده‌كات، یان كه‌متر ده‌چێته ماڵه‌وه، بۆیه‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ى ناچار بكات بچێته ژێر ركێفى ئاره‌زووه‌كانى.
جوانه واحید كه پارێزه‌رێكه له لێدوانێكى بۆ "نوچه‌نێت" باسى له‌وه كرد ئه‌و جۆره كه‌یسانه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا بوونیان هه‌یه و ژنانێك هه‌ن، سكاڵا له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن، چونكه به چه‌ندان شێوه ده‌ستدرێژى و تووندوتیژییان ده‌رهه‌ق ئه‌نجام دراوه، جوانه گوتى، "ئەو حاڵەتانەمان هەیە، دەتوانین بڵێین رێژەكه‌ى بەرچاوە، تووندوتیژی چەمکێکی فراوانە و زۆر لایەن دەگرێتەوە، بەشێوەیەکی گشتی دەبێت بە سێ بەشەوە یەکەم تووندوتیژی جەستەیی وه‌ك لێدان، دووەم تووندوتیژی دەروونی و سێیەمیان تووندوتیژی سێكسىیه(جنسی)، ئەمانە رووبەڕووی بەشێکی زۆرى ژنان دەبێتەوە. بەشێکی تر لەلایەن هاوسەرانەوە بەرانبەر خێزانەکانیانەوە دەکرێ کە بە شێوەیەکی بەرچاو و بەربڵاو لە ئێستادا توندوتیژی دەروونی زەقترینە".
ئه‌و پارێزه‌ره دووپاتى ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه یاسا هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان، چونكه ده‌چنه چوارچێوه‌ى تووندوتیژى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، چاره‌سه‌رى گرنگتر ئه‌وه‌یه ئاستى رۆشنبیرى خه‌ڵك به تایبه‌تى هاوسه‌ران به‌رزتر بكرێته‌وه.
دلێر ساڵه‌یى كه توێژه‌رێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه و هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له زانكۆى عه‌ره‌بى به‌یرووت، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت به وردى باسى له‌و دیارده‌یه كرد و گوتى، "ده‌بێت سه‌ره‌تا هۆكاره‌كه‌ى بزانین". دلێر ساڵه‌یى گوتى، "پیاوێك كه زانى ژنه‌كه‌ى ئاره‌زووى نییه، ئه‌وا ده‌بێت بزانێ هۆكاره‌كه‌ى چییه، به‌مه‌یش ده‌توانێ چاره‌سه‌رى بدۆزێته‌وه، بۆ نموونە ئەگەر ژنە نەخۆش بوو یان کێشەیەکی هەبوو و باری دەروونی باش نەبوو و فشارى لەسەر بوو بەهۆی سەرقاڵی ژیان وکارکردن یان ماڵ ومنداڵ ئەوا پێویستە پیاوەکە رەچاوی بکات".
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، زۆرجاریش ژنان له‌و بابه‌تانه كه‌مته‌رخه‌من و به خواستى خۆیان مه‌سه‌له‌ى سێكس له دژى پیاوه‌كانیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌و توێژه‌ره ده‌ڵێ، "هه‌ندێك جار هه‌یه ژنه‌كه بە هەوەس پەڕۆیه‌ك له نێوچه‌وانى ده‌به‌ستێ یان خۆى نه‌خۆش نیشان ده‌دات، ئەوا پێویستە له‌و كاته‌دا پیاوەکە ژنەکەی تێ بگەیەنێ کە سێکس بەشێکی سەرەکییە لە پرۆسەی هاوسەرگیری و په‌یوه‌ندى ژن و پیاو، به‌ڵام نابێت توندوتیژى ده‌رهه‌ق به‌كاربهێنێت".
پیاوان زۆرجار خۆیان هۆكارن!
توێژه‌رێك:
زۆرجار پیاو هۆكاره له‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى ئاره‌زووى جووتبوون نه‌كات
ئه‌و توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه دووپاتى كرده‌وه كه ده‌یه‌وێ دادپه‌روه‌رانه و زانستییانه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه بدوێت و نه‌وه‌ك پاڵپشتى ره‌گه‌زێكیان بكات، بۆیه باسى له‌وه كرد زۆرجار پیاوان خۆیان هۆكارن له‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان خۆیان له جووتبوون دوور بخه‌نه‌وه، دلێر ساڵه‌یى گوتى، " لەوانەیە زۆرجار پیاوەکە هۆکار بێت، خۆ ئێمە نابێت هەرچی کەموکوڕی سێکسییە بیخەینە ئەستۆی ژنان، هەندێ جار پیاوەکە هۆکارە بۆئەوەی ژنەکە حەز نەکات سێکسى لەگەڵ بکات، لەبەر کۆمەڵێك هۆکار، وەک نەبوونی هۆشیاری سێکسی لای پیاو، یان بایەخنەدان بە ئاره‌زووى ژنەکەی لە کاتی ئەنجامدانی سێکس، یان نه‌بوونى پاك وخاوێنى پیاوه‌كه".
دلێر ساڵه‌یى له‌كۆتایى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، جووتبوونى هاوسه‌رانى ره‌خساندنى كه‌شێكى تایبه‌تى ده‌وێ، ده‌بێت هه‌ردوو لا له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه ئاماده بن و سه‌رنجى یه‌كتر رابكێشن، نه‌وه‌ك پیاوه‌كه هه‌ر كاتێكى بیه‌وێ خۆى بسه‌پێنێ و ته‌نیا بیر له‌وه بكاته‌وه ئاره‌زووه‌كانى تێر بكات.
ناسك سەعید، بەڕێوبەری راگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، به‌دوورى نه‌زانى ده‌ستدرێژى سێسكى له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه بۆ سه‌ر هاوسه‌ره‌كانیان هه‌بێت، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا باسى له‌وه كرد زۆرجار به‌هۆى "شه‌رمكردن" ئه‌و بابه‌ته له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه باس ناكرێت، ناسك سه‌عید گوتى، "ره‌نگه هێشتا لە کۆمەڵگای خۆمان ئەو بابەتانە هی ئەوە نەبن قسەی لەسەر بکرێت، ئەگەر بشکرێت بە نهێنی دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە بوێری هەبوو چوو سكاڵا تۆمار بکات بێگومان ئەو کات یاسا لە بەرژەوەندی ئەو دەبێت"
ناسك سه‌عید دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، باشتر ئه‌وه‌یه تێگه‌یشتن له‌نێوان هاوسه‌ران هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه روون نه‌ده‌ن، نه‌وه‌ك بابه‌ته‌كه به‌وه بگات سكاڵاى له‌سه‌ر تۆمار بكرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment