سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: وەک هەمیشە پابەندین به‌ پشتیوانیكردن لە مافه‌كانى ئافره‌تان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە رۆژی جیهانی نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان،  لە پەیامێکدا هەموو پێشێلکارى و توندوتیژییەک دژى ژنان ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لاپەڕەى تایبەتى خۆیدا لە تۆڕمەڵایەتیى تویتەردا ڕاگەیاند، "هه‌موو جۆره‌ تووندوتیژى و گێچه‌ڵ و پێشێلكارییه‌ك له‌ هه‌ر كات و شوێن و له‌ هه‌ر ئاستێكدا بێت به‌رامبه‌ر به‌ ژنان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و دژى ده‌وه‌ستینه‌وە."

هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە تویتەکەیدا بە بۆنەى ڕۆژى جیهانى نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنان، نووسیوویەتى، "وه‌ك هه‌میشه‌ پابه‌ندین به‌ پشتیوانیكردن و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌تان".

ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانى نەهێشتنی تووندوتیژی دژی ژنانە، کە ساڵانە چەندین چالاکى و سیمینارى لە هەرێمى کوردستان بەڕێوەدەچێت. 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین